بە درێژایی مێژوو هەڵوێستەکانى سەرۆک مسعود بارزانى ڕوون و ڕاشکاوە بۆ دۆست و نەیارانى کورد ، ڕابردوو گەواهیدەرى ئەو راستییەن کە خەبات و بەرخودان و تێکۆشانى لە پێناو خاکێکى لەتکراو بووە و خۆى بەخاوەن هەموو کوردێکى زانیووە و دەزانێ و لەو پێناوشدا باج و قوربانى گەورەى بەخشیووەتەوە ، دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ، بەڕابەرایەتى باوکى ڕۆحى مستەفا بارزانى بناغەیەکى هێندە پتەوە بۆ پارتى کە بە هیچ ڕەشە و پیلانگێرى و گەلەکۆمەکییەک نا لەرزێت و ناهەژێت ، بارزانى بۆ خۆى تێ نەکۆشا و ئەمڕۆشى بۆ خۆى دروست نەکرد ! بەڵکو بۆ میللەتەکەى خەبات و قوربانى داو خوێنى بەخشى ، ئێستاش سەرۆک بارزانى پێشمەرگە ئاسا لە پێناو دۆزى رەواى گەلەى بەردەوامە لە خەبات و کوردستانێکى بەهێزى بونیاتنا، پارتى رۆڵەکانى خۆى لە سەر ڕێبازێک پەروەردە کرد ، هەمیشە بوێر و ڕاستگۆ و نیشتیمانپەوەر بن ، ئەوەى لەماوەى چەند ساڵى حکوومڕانى کوردستاندا دەبینرێت ، دیارە کە پارتى و بارزانى گەلى کوردیان بە چ قۆناغێک گەیاندووە ، دەوڵەتى عێراق بە گەورەیی و دەیان ساڵە حکوومڕانى نەیتوانیووە بەم شێوەیە پێشکەوتن و گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت و سەقامگیرى و گەشەپێکردنێک کە پێناوسەیەکى جوانە لە دیموکراسى و پێکەوەژیان.
ئەم ڕێباز و قوتابخانە بە هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى مێژوویی و رەوشتى بەرزەوە ، هەمیشە لە پێناو بەدیهێنانى ئامانجە بەدینەهاتووەکانى گەلە چەوساوەکەى ئامادەى هەموو جۆرە قوربانییەک بووە ، بۆیە بەدرێژایی مێژوو بەو پەرى بەرپرسیاریەتییەوە تێکۆشاوە لە پێناو بەدیهێنانى مافەڕەواکانى گەلى کورد ، و سیاسەت و خەبات و کارکردنى بێ وچان و نەپساوەیە لە پێناو وەدیهێنانى ئارامى و ئاوەدانى و سەرجەم دەستکەوتەکانى دیکە ، گەواهیدەرى مێژوویی خەبات و قوربانیدانى ئەم ڕێباز و سەرکردایەتییە ژیرانەکەى و سێ کوچکەى کوردایەتییە ، وێراى هەموو ئەو نەهامەتى و کێشە و ئاڵنگاریی سیاسى و سەربازى وئابوورییەکانى کە ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کرد ، بە پێچەوانەى هەموو هێزولایەنەکانى دیکە ، کەوتە ژێر پرسیاریەتییەکى گەورەوزە و حکوومەتى کوردستانیان لە نیوەى ڕێگە بەجێنهێشت و ڕوویان لە گەلى کورد وەر نەگێرا ، بەرەو بوونە بە هیواى و ڕووناکى و سەرکەوتن بە سەر دۆخە سەختەکاندا ، بەرەو گەشەپێکردنى کوردستان ، سەرۆک بارزانى چ لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکە و نێودەوڵەتیشدا ، هەموو هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى لە پێناو چەسپاندن و پارێزگاریکردن بووە لە قەوارە و مافە نەتەوەییەکان و دەستکەوتە مێژوییەکان بووە
نێچیرڤان بارزانى ، سەرکردەیەکى کارا و خاوەن هێزى نەرم و دیپلۆماسى کاریگەر
هەروەها لەڕووى سیاسى و دیپلۆماسییەوە ،نێچیرڤان بارزانى ، چ وەک سەرۆکى هەرێم و چ وەک سەرکردەیەکى ژیر و دانا هەمیشە بە سیاسەت و هێزێکى نەرم و میانڕۆ لەگەڵ سەر ئاستى ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەکى خاوەن سەنگ وپێگەیەکى بەهێز بۆ هەموو لایەکى سەلەماندووە لێهاتووانە و سەرکەوتووانە لە ئەنجامدانى ئەرک و پەیوەندییەکانى ناوخۆ و دەرەوە رۆڵێکى گرنگى هەبووە لە پەرەپێدانى ڕێبازى بارزانیی نەمر و یاریدەدەر و پشتیوانێکى بەهێزى سەرۆک مسعود بارزانى بوو لە جێبەجێکردنى پرسە گرنگ و هەستیارییە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان ، وهەورەها لە ڕووی سەرکردایەتییەوە خاوەن کەسایەتییەکى بەهێزە لە سەر ئاستى کوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچەکە و نێودەوڵەتى و جێگەى متمانەیە ، هەموو هەنگاوەکانى لە پێناو و ئاشتى و ئارامى و سەقامگیرییە ، پارێزگاریکردنە لە قەوارەى هەرێمى کوردستان بەرامبەر شەڕ و ناوکۆییەکانى ناوچەکە و ئینجا یەکخستنى نێوماڵى کوردستان و هێزەکانى پێشمەرگە و تەبایی گشت هێزولایەنەکانى کوردستانییەکان
مەسروور بارزانى ، سەرکردەى تێکشکاندنى پیلانەکان و گەشەپێکردنى کوردستان
لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا ،مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان رووبەڕووى ئاستەنگ و کۆسپى گەورە بووە ، هەندێک لە قەیرانانە سیاسى و بۆمبى سیاسى بوون بۆ ئەوەى حکوومەتى کوردستان تووشى شکست بکەنەوە ، بۆیە بەهەموو شێوەیەک لەسەر ئاستى دەرەکى و ناوخۆیی گوشارەکانیان چڕ کردبووە ، بۆ ئەوەى کارنامە وستراتیژى حکوومەتى کوردستان کە ئامانج چاکسازى و گەشەپێکردنى کوردستان بوو ، ڕووبەڕووى شکست ببێتەوە ، بەڵام وێراى پشت کردنى حزبە هاوبەشەکانى لە حکوومەتى کوردستان ، بەڵام مەسروور بارزانى بە ئیرادەیەکى بەهێز و باوەر بەخۆبوون و پشتیوانى گەلى کوردستان ، هەموو ئەو مینە سیاسیانە پووچەڵکردەوە و دەنگ و باوەرى کوردایەتى سەرکەوت و کوردستان پێی نایە قۆناغێکى مێژوویی و پێشکەوتوو لە گشت بوارەکانى ئاوەدانى و چاکسازى و بەڕێوەبردن و ئەوانەى خەونى شکستپێهێنانى کوردستان و مەسروور بارزانیان دەبینى ، شکست و ریسوایی خۆیان بینى و ئێستا کوردستان رۆژ بە رۆژ لە گەشەسەدن و پێشکەوتنى زیاتر دایە ، گەلى کورد بە سەرکردایەتى بارزانى خاوەن بریارى خۆیەتى و باشیش دەزانێت کە کێ خەمخۆر و دڵسۆزى ئەم گەل و وڵاتەیە ، بە پشتیوانى خوا و سەرۆک وبارزانى و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیرانى کوردستان هەنگاوەکان بەرەو داهاتوویەکى گەش و کوردستانێکى بەهێزتر و ئاوەدانترە