هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كوردستان كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆز و پڕكێشه دا ، بۆیه كاتێك سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ، به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه وژیرانهی خۆی مامه‌ڵه‌ی ورد له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و له نێو شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كاندا ، كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر له شه‌ڕ وئاگرهكان و بهریككهوتنهكان ده‌پارێزێت ، هاوسه‌نگییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات، ئه‌و كاته‌یه كه سه‌ركرده‌كانی جیهان و وڵاته‌كانیان خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ كوردستان ولهههمانكاتیشدا ڕێز و پێزانینی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ ئه‌و ڕۆڵه ژیرانه‌ی كه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیی و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی ئاشتیانه و پێكه‌وه‌ژیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕه‌خساندووه
بۆیه ، هه‌موو ئه‌و ڕێوهرسم و بانگهێشته فه‌رمییانه چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ، ته‌نیا دیدارێكی ئاسایی و پرۆتۆكۆڵی نین ؛ به‌ڵكو هه‌ڵگری په‌یامێكی ورد و به‌هێزن ، به‌تایبه‌تی كاتێك له‌لایه‌ن وڵاتێكی زڵهێزێكی وه‌ك ئیتاڵیه‌وه ، خه‌ڵاتی ڕێزڵێنان ده‌به‌خشرێته ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واتا ڕێزڵێنان له سه‌نگ و پێگه‌ی گه‌لی كورد و دانپێدانانی جیهانی به سه‌ركه‌وتوویی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو له ناوچه‌یه‌كی پڕ ئاڵۆزی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، كه توانیوێتی وه‌ك كاراكته‌رێكی به‌هێز ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری فه‌راهه‌م بكات
ئه‌م میداڵیای شه‌ره‌فه ، دیارییه‌كی پۆرۆتۆكۆڵی ئاسایی نییه ، به‌ڵكو ڕامان و واتایی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه ، په‌یامێكی روون وئاشكرایه |، بۆ سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ت ودیپلۆماسی و هێزی نه‌رمی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێزڵێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی كورد وقه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه ، ناساندنی گه‌لی كورده وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی هاوشێوه‌ی میداڵیا زێڕینه‌كه به هه‌موو جیهان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی ودیپلۆماسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئابوورییه‌كانه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و مێژوویی
ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا سه‌لماندوێتی ، توانیوێتی سه‌ركه‌وتووانه متمانه دروست بكات و ڕێگه‌ش خۆش بكات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی زڵهێزی جیهان ، ئه‌وه‌ش پێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات ؛ ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێباز و دیپلۆماسییه‌ته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستانه كه له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه هه‌ڵیبژاردووه ،به‌تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، به هێزی نه‌رم و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تێكی كارا‌و كاریگه‌ر و دوور له جهمسهرگیرییهكان به‌ڵكو به سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تێكی كاریگه‌ر و كراوه توانیوێتی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان به‌ره‌و ئاستێكی زۆربه‌رز ببات .
ئه‌م ڕێزڵێنان و به‌خشینی میداڵیایی زێرینه شه‌ره‌فه ، ته‌نیا ڕێوهرسمێكی ئاسایی نییه ، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و گرنگه له چه‌سپاندن وبههێزتربوونی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی هه‌ولێر و رۆما له سه‌ر بنه‌ما و متمانه‌ی یه‌كتر و ڕێزگرتن له سه‌ر به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و ڕێزڵێنانه مێژووییه ئاماژه و به‌رهه‌می خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی و به‌رپرسیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا
ئه‌م میداڵیای رێزڵێنانی شه‌ره‌فه ، په‌یوه‌سته به‌و هه‌وڵ و تێكۆشانانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی پێشهات و شه‌ڕ وئاڵۆزی گه‌وره بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی زۆر ژیرانه وسهركهوتووانه توانیوێتی شێوازێكی جوان و پێشكه‌وتوو پێشكه‌ش به‌هه‌موو ناوچه‌كه بكات ، له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی له شه‌ری جیهانی تیرۆر ، ڕۆڵی كاریگه‌ر و كارا ببینێت و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام ژیانێكی ئارام و ئاسووده بۆ هه‌زاران په‌نابه‌ر و ئاواره و هه‌موو پێكهاته ئاینی و ئاینزاكان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناخۆشییه‌كان ببارێزێت
ئه‌م میداڵیایی ڕێزڵێنانه ، دانپێندانێكی جیهانییه به هه‌رێمی كوردستان له‌نێو جوگرافیاییه‌كی پڕ له كێشه و ئاڵۆزدا ، به‌تایبه‌تی كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بڵیمه‌ت ، توانیوێتی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری بپارێزێت و ئه‌وه‌ش په‌یامێكی پێزانینه بۆ ئه‌زموون وقه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مڕۆ به‌كارهێنان و گڕتبهری سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزی نه‌رم وایكردووه ، گه‌لی كورد متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌هێزتر بوونی متمانه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان