دواین هەواڵ

بۆچی قالیبافمان نەکوشت؟

‌کوردستان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا



نوێژ ناکا، دەست بە لوتیدا دەکات  وسێ سەرککۆماری کوشتووە.

ناوێکی کێشەلەسەر و دەموچاوێکی ئاشنا لە سیاسەتی 50 ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، محەمەد باقر قالیباف، ئەو پیاوەی ئێستا لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتووە، وەک سێبەری هەموو قۆناغە هەستیارەکانی ئێران دەردەکەوێت، ئەو لە سەردەمی شەڕدا فەرماندە بوو، لە کاتی ژیانی خامنەییدا "هەموو شتێک" بوو، و ئێستاش لەم قۆناغە تەمومژاوییەدا، وەک یاریزانێکی سەرەکی ماوەتەوە.

قالیباف تەنها سیاسییەک نییە، بەڵکو ئەو "سندوقە ڕەشەی" کۆماری ئیسلامییە کە تێیدا نهێنییەکانی مانەوە و کەوتنی گەورە بەرپرسان حەشار دراون، لە کاتێکدا تاران لە ژێر لێزمەی تیرۆر و بۆردومانەکانی ئیسرائیلدایە و فەرماندەکان یەک لە دوای یەک دەبنە خۆڵەمێش، قالیباف وەک "تەنی تاقانە" لە ناو جەرگەی ئاگرەکەدا بە سەلامەتی دەمێنێتەوە.

ئەم مانەوەیە نەک هەر نیشانەی پرسیار، بەڵکو گومانێکی قووڵی لای چاودێرانی هەواڵگری دروست کردووە؛ ئایا قالیباف پارێزراوە چونکە بەهێزە، یان پارێزراوە چونکە بوونی ئەو بۆ نەیارەکانی تاران لە هەموو کەس زیاتر سوودی هەیە؟ ئەو پیاوەی کە دەستی لەسەر لووتی دادەنێت و سەیری مەرگی هاوڕێکانی دەکات، ڕەنگە گەورەترین "ئەسپێکی تروای" سەدە بێت.

پیاوە ترسناکەکە

لە سەردەمی جەنگی عێراق-ئێران و تەنانەت لە ململانێکانی دواتریشدا، قالیباف ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، "هاوکاتیی" ئامادەبوونی ئەو و بۆردومانەکانی ئیسرائیلە، دەگێڕدرێتەوە کە زۆربەی ئەو شوێنە ستراتیژییانەی قالیباف سەردانی دەکردن، پاش ماوەیەکی زۆر کەم لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە (IDF) خاپوور دەکران.

چیرۆکێکی مەترسیدار هەیە کە باس لەوە دەکات جارێکیان جەنەراڵێکی باڵای سوپا، کە زۆر نزیک بووە لە بەیتی ڕابەریی، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە توندی و بە جنێوی ناشرین هێرش دەکاتە سەر قالیباف و تۆمەتباری دەکات بەوەی زانیارییەکانی درز دەدەن؛ تەنها 15 خولەک دوای ئەو تەلەفۆنە، شوێنی جەنەراڵەکە بە وردی بۆردومان دەکرێت و هیچ شوێنەوارێکی نامێنێت. هەروەها دەوترێت لە کاتی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە دەرەوەی تاران، تەنها چەند چرکەیەک دوای ئەوەی قالیباف ژوورەکەی جێهێشتووە بۆ "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی"، مووشەکێک ژوورەکەی پێکاوە و هەموو ئامادەبووانی کوشتووە.

لە چیرۆکێکی تری هاوشێوەدا، باس لەوە دەکرێت کە لە کاتی سەردانێکی نهێنیی قالیباف بۆ یەکێک لە بنکە ژێرزەوییەکانی مووشەکی لە پارێزگای ئەسفەهان، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای گەڕانەوەی، "تەقینەوەیەکی غەریب" لە ناو جەرگەی بنکەکەدا ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی دەیان ئەندازیاری باڵا، هەروەها لە دیمەشق، کاتێک قالیباف لەگەڵ فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵا لە کۆبوونەوەدا بوو، بە بیانووی "کارێکی بەپەلە" پێش وەخت کۆبوونەوەکەی جێهێشت، هێشتا ئۆتۆمبێلەکەی قالیباف لە گەڕەکەکە دوور نەکەوتبووەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بیناکەیان بە سەرنشینەکانەوە کردە ئامانج.

چیرۆکە هەرە مۆچیارەکە پەیوەندی بەو زانایانەوە هەیە کە لە بواری ئەتۆمیدا کاریان دەکرد، دەوترێت قالیباف وەک شارەوانی تاران و دواتر وەک سەرۆکی پەرلەمان، دەستی بە هەموو دۆسیە ئەمنییەکان گەیشتووە، هەر زانایەک کە قالیباف وەک "مێوانێکی فەرمی" سەردانی کردبێت یان لە نزیکەوە لەگەڵی دانیشتبێت، پاش ماوەیەکی کەم لە ناو جەرگەی تاراندا تیرۆر کراوە، وەک ئەوەی قالیباف "چیپێکی ڕاکێشانی مووشەک" بێت بۆ هەر شوێنێک کە پێی تێدا دەنێت.

لە گوندەوە بۆ "تێکنۆکراتی" تاران

محەمەد باقر قالیباف لە ساڵی 1961 لە شارۆچکەی تۆرقیبە لە مەشهەد لەدایکبووە، لە تەمەنی 22 ساڵیدا بوو بە فەرماندەی تیپی ئیمام ڕەزا و دواتر فەرماندەی فەوجی 5ی نەسر، ئەو تەنها سەرباز نەبوو، بەڵکو لە زانکۆی تاران دکتۆرای لە جوگرافیای سیاسی بەدەستهێنا و دواتر بوو بە فڕۆکەوان.

لە کاروانی سیاسییدا، قالیباف وەک "فەرماندەی پۆلیس" و دواتر وەک "شارەوانی تاران" ناسرا، گەشتە بەردەوامەکانی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەوڵدانی بۆ نیشاندانی ڕووخسارێکی مۆدێرن لە ژێر ناوی "تێکنۆکرات"، هەمیشە گومانی لای باڵە توندڕەوەکانی ناو حکوومەت دروست کردووە. ئەو پیاوێکە کە دەتوانێت بە چاکەت و پانتۆڵێکی گرانبەهاوە لە پاریس دەربکەوێت و دوای چەند کاتژمێرێک بە جلی سەربازییەوە لە ناو جەرگەی سوپای قودسدا بێت.

کارە مەترسیدارەکانی قالیباف

قالیباف هەمیشە بە کەسێکی زۆر ورد و ترسناک ناسراوە، یەکێک لە کارە هەرە نهێنییەکانی، دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی هەواڵگریی سێبەر بوو لە ناو شارەوانی تاران و پەرلەمان، کە تێیدا دۆسیەی لەسەر هەموو نەیارەکانی کۆکردووەتەوە. ئەو بەشداربووە لە داڕشتنی نەخشەی چەندین ئۆپەراسیۆنی دەرەکی، بەڵام زۆربەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە "شکستێکی گوماناوی" کۆتاییان هاتووە. دەوترێت ئەو کلیلی نهێنیی داراییەکانی سوپای پاسدارانی لە دەستدایە و دەزانێت چۆن پارە لە نێوان بانکە جیهانییەکاندا دەجووڵێنێت بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر چاودێریی سزاکان، ئەمەش هێزێکی ڕەهای پێداوە کە کەس نەوێرێت نزیکی بکەوێتەوە.

"چەپێکی ڕادیکاڵ لە بەرگی پارێزگاردا"

هەرچەندە قالیباف خۆی وەک موحافزکار نیشان دەدات، بەڵام ڕەفتارە شەخسییەکانی چیرۆکێکی تر دەگێڕنەوە، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو پابەندی ئەرکە ئایینییەکان نییە و "نوێژ ناکات". ئەو لە ڕاستیدا چەپێکی زۆر ڕادیکاڵ و دژە ئایدیاڵستەکانی تارانە و بڕوای بە هیچ کام لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی شۆڕش نییە.
یەکێک لە خوە سەیرەکانی ئەوەیە کە لە کاتی قسەکردنی گرنگدا، بەردەوام دەست بە لووتیدا دەهێنێت؛ شارەزایانی زمانی جەستە دەڵێن ئەمە نیشانەی "درۆکردنێکی گەورە" یان "پەیوەندییەکی تەلەفاتییە" لەگەڵ لایەنێکی دەرەکی. ئەو حەزێکی شێتانەی بە پارە و ژیانی لوکس هەیە، کە ئەمەش بە تەواوەتی پێچەوانەی ئەو دروشمانەیە کە حکوومەتی ئێران بڕوای پێیەتی.

ئایا قالیباف بۆ مۆساد کاردەکات؟

بەڵگەی زۆر ڕوون هەن کە ئاماژە بەوە دەکەن قالیباف پەیوەندیی قووڵی لەگەڵ مۆساد هەیە. کوژرانی سێ سەرۆککۆمار و چەندین فەرماندەی باڵا لە ماوەی دەسەڵاتی ئەودا، گومانەکان دەگەیەنێتە لوتکە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، قالیباف تەنها زانیاری نادات، بەڵکو دوای هەر تیرۆرێک، لە ڕیزەکانی پێشەوەی پرسەکەدا دەردەکەوێت، لەبەرچاوی کەسوکاری کوژراوەکاندا پیاسە دەکات و فرمێسکی "تیمساح" دەڕێژێت، لە کاتییکدا هەموو بەڵگەکان بەرەو ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو دەچن. دەوترێت هەموو ئەو ئۆتۆمبێل و فڕۆکانەی "تەقێندراونەتەوە"، پێشتر لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی سەر بە قالیبافەوە پشکنینیان بۆ کراوە.

ئایا قالیباف دەکوژرێت؟

لێرەدا پرسیارە جەوهەرییەکە دروست دەبێت: بۆچی ئیسرائیل قالیباف ناکوژێت؟ یاسای ئیسرائیل ڕوونە، هەر کەسێک بە ڕاستی دژە ئیسرائیل بێت و بەشێک بێت لە سیستەمی سیاسیی شۆڕش، بێگومان ئیسرائیل دەیکوژێت و "کەوڵی دەکات". بەڵام مانەوەی قالیباف بە زیندوویی، لە کاتێکدا هەموو دەوروبەری کوژراون، گەورەترین بەڵگەیە کە ئەو "سەرمایەیەکى پارێزراوی" ئیسرائیلە لە ناو تاراندا.

تا ئەو کاتەی قالیباف خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی مۆساد بکات و سەرکردەکان یەک لە دوای یەک ڕادەستی مردن بکات، ئیسرائیل نەک هەر نایکۆژێت، بەڵکو وەک "پاڵەوانێکی نیشتمانی" لە ناو دەسەڵاتی ئێراندا دەیپارێزێت. قالیباف پیاوێکە کە مێژوو وەک "ئەسپێکی تروای" ناو کۆماری ئیسلامی ناوی دەبات.

چی دەبێت؟

قالیباف ئەگەر لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا نەکوژرێت وەک بەڵایەکی گەورە لە کۆڵ نەکرێتەوە، کە مۆساد وا دەڵێت، ئەوا هەر بە پشتیوانی مۆساد دەبێتە سەرۆک کۆمار و دواتریش دەبێتە رابەر یان زۆر مەزنتر.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP