دواین هەواڵ

هەرسهێنانى ڕژێمى هیلالى ئەتۆمى ، درۆنى ، مووشەکى و میلیشیایی تیرۆریستى

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

لە کاتێکدا دراوسێتى یان جیرانەتى لە هەموو بابەتە ئاینى و ئاسمانى و زەمینى و کۆمەڵایەتیی بە پرسێکى پیرۆز و جوان لەڕووى کۆمەڵایەتى و پەیوەندییەکانەوە هەژمار دەکرێت ، هەروەها حکوومڕانی ودەوڵەتدارى دەبێ لە سەر بنەماى یەکەم جار خزمەتکردن بێت بۆ گەل ونیشتیمانەکەیان وگەشەپێکردنى و بەکارهێنانى وسەروەت  و سامانەکەى بۆ پێشکەوتنى زانست و زانیارى و هەموو بوارەکانى ژیان وئاسوودەیی خەڵکەکەت بێت ، کاتێک ئەم پرسانە هەموو ڕێچکەى پێچەوانە دەگڕنەەبەر ، یۆرانیۆم ، ئاسن ، پێکهاتەى تر لە جیاتى ئەوەى ببنە سەرچاوەیەک بۆ پێشخستنى بوارە زانستییەکان ، ئینجا بێت ، سەرەوت و سامانى وڵاتەکەت لە خزمەتکردنى بەرفراونکردنى هەژموونى خۆت لە ناوچەکە و ئازاردانى گەلانى ناوچەکە و دروستکردنى گروپ و میلیشیایی مورتەزەقە بەکار بێنێت و ئینجا بە لووتبەرزى و خۆبەزڵزانین کار بۆ دروستکردنى بۆمبى کۆمەڵکوژى ئەتۆمى بەناوى بەکارهێنانى بۆ وزەى کارەبا و  ئینجا دروستکردنى مووشەکى بالستیک و کیشوەرپێو و درۆنى بۆمبرێژکراو  بۆ جێبەجێکردنى مەرامە سیاسییەکانت بەکار بێنى ، بەدڵنییاییەوە ئەمرۆ گەڕانەوە بۆ وێرانکارى و لەدەستدانى متمانە و بارینى ئاگر و ئاسنى لێدەکەوێتەوە ، هەموو ئەمانە لەلایەک ، کاتێک گەلانى وڵاتەکەى بەشێوەیەک بەچەوسێنیتەوە داوا لە ئەمەریکا و هەموو جیهان دەکەن  تا بۆمبارانى ئەم سیستەم و ئەم حکوومڕانییە بکەن و بەم ڕێگەیەوە رزگاریان بێت لە چەوسانەوە و ستەمکارى دەسەڵاتێکى 47 ساڵە کە هەموو ئامانج یاریکردن بووە بە ئاگر وئاسن و داگیرکارى 

ئەوەى ئێستا بۆ هەموو گەلانى ناوچەکە وجیهان روون بووە ، کاتێک یۆرانیۆم و مووشەک و بارووت لەدەستى وڵاتێکدا بێت ، کە خەونى خراپى پێوە دەبینێت ، ئەوە بەدڵنییاییەوە هەرەشە ومەترسییەکى گەورەیە لە سەر هەموو مرۆڤایەتى ,چونکە بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى و مووشەکى بالستیک لەلایەن ئەو جۆرە ڕژێمەوە کارەساتى گەورەى لێدەکەوێتەوە و ئێستاش هەمووان دەیبنین ، بۆیە ئێستا ئێران  لە هەرەسهێنانێکى ستراتیژى گەورە دایە و شەرعییەتى ناوچەیی و نێودەوڵەتى لەدەستداوە و هێچ ڕێگەیەکى جگە لە خۆبەدەستەوەدان لەبەردەم نەماوە 

لەهەمانکاتیشدا ، ئێران هەموو جۆرە سەروەرییەکى سیاسى و سەربازى لە ئاسمان و زەووى و ووشکانى لەدەستداوە و بە ئاسانى دەکرێت سنوورەکانى ببەزێنڕێت ، ئەوەش ئاماژەیە ، کۆتایی دەسەڵاتە و زڵهێزان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش باوەریان بەو سیستەمە ستەمکار و سنووربەزێنە نەماوە ، ئێستا ئیتر فرۆکەى ئەمەریکاوهاوپەیمانانى بە ویستى خۆیان پلان و نەخشەکانیان لەنێو قوڵایی خاکى ئێران جێبەجێ دەکەن و سنوورە دەستکردەکانیان کۆتایی پێهێناوە ، پاشماوەى دەسەڵاتدارانى ئێرانیش ناچارن لە ترسى هێرشى فڕۆکە جەنگییەکان لە قوڵایی ژێر زەوویدا بەترسەوە ژیان بەسەر بەرن، واتا ئیتر ئەو ئێرانەى خۆى بەخاوە هیلالى شیعى لە ناوچەکە دەزانى چیتر سەروەریان نەماوە و چونکە ئیتر نە خۆیان و نە وڵاتەکەیان بێ دەپارێزرێت 

ئەوەى لەئێستاشدا گوایە 7ملیۆن سوپا وبەسیج خۆبەخشانە ئامادەن بەرگرى لە مانەوەى ئەم سیستەمە هەرسخواردوو بکەن تەنها بانگەشە وچەواشەکارییە ، بەڵگەى حاشاهەڵنەگریش هاوردەکردنى پاشماوەى ئەو گروپ و تاقمە میلیشیا و چەکدارانەیە کە ساڵانێکى زۆرە بە ملیاردها پارە و سەروەت و سامانى گەلانى ئێران بۆ بەرفراوانکردنى هەژموون و ئەو هیلالەى خەونیان پێوە دەبینى و ئێستا بۆ پارێزگاریکردنە لەماوەیان وەک چەکێک بۆ کردەوەى تێکدەرانە و تیرۆریستانە دژى دراوسییەکانیان لەناوچەکە بەکارى دێنن ، بەڵام ئەمڕۆ تەکنۆلۆژیا و چەکى وڵاتانى زڵهێز  وایکردووە چیتر ئەم میلیشا وگروپانە نەتوانن بچووکترین کاریگەرییان هەبێ ، جگە لە ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى بە ڕێگەى درۆنى بومبڕێژکراو و مووشەک لەنێو ئەشکەوت و چەند حەشارگەیەک وەک داعشى تیرۆریستى ئەویش ئەمرۆ یان سبەى چارەنووسیان بە ئاگر و ئاسن کۆتایی دێت ، ئەوەش هەڵەیەکى ستراتیژى دیکەى دەسەڵاتى 47 ساڵەى ئێرانە بەرامبەر گەلانى ناوچەکە و دراوسێ و هەموو جیهان 

بۆ ئێمەى گەلى کوردو بەتایبەتى هەرێمى کوردستان ، چەند ساڵێکە بە پاساوی بێ نەما و دوور لە هەموو بنەمایەکى دراوسێتى و پێکەوەژیان ، چ ئێران بەشێوەیەکى راستەو خۆ و چ بەڕێگەى ئەو تاقم و گروپە میلیشیایانەوە ، بە مووشەکى بالتسیک و درۆنى بۆمبرێژکراوە بەشێوەیەکى دڕندە ئاسا  و  بەڕق وکینەیەکى زۆرى دوژمنکارانە  پەلامارى کوردستان و گەلى کورد دەدەن و لەسەر ماڵ و موڵکى خۆى شەهیدى دەکەن ؛ ئەوەش ئەوپەرى کردەوەیەکى ترسنۆکانە و نامرۆڤانەیە ، بەدڵنییاییەوە چیتر ئێران بەو کردەوە تیرۆریستانە شوێنکى لە ناوچەکە و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دا بوونى نەماوە ، ئەم ڕژێمە هەموو پردەکانى پێش خۆى و پاش خۆى و دەرفەکانى بۆ چارەسەرى و ئاشتى لەدەستدا ، بۆیە ئێران بە پەنابردن بۆ ئەم وڵاتە و ئەو وڵات بۆ ئەوەى خۆى لەو گێژاوە و شکست رزگار بکات ، ئتیر ئاستەم بووە ، رۆژى هەرەسهێنانى هیلالى   ئەتۆمى، مووشەکى ، درۆنى و پووکانەوەى میلیشیا و تاقمە تیرۆریستەکانیان زۆر نزیکە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP