نوسینێک جیاواز لە لایەندارو (حیزبایەتی) پەیڤە وتارێکی کورت و پوختە بۆ هەموو مرۆڤی ڕەسەن و مەردو ئازاو بوێرو ڕۆشنبیرە گەر وشیارانە شیکاری و تەتەڵەو بژارو بێژەنگی بکات دەگاتە ڕاستیەکی ڕوون و ڕەوای حاشا هەڵنەگر بەتایبەت ئەو کەسانەی خاوەن کەسێتی و بڕیاری خودی خۆیانن ناتوانن خۆیان لە ڕاستیەکان لابدەن و تەنانەت ناهێڵن کاریگەریە لاوەکیەکان چاوخوارو توشی گرێی دەرونیان کەن گەر خۆیشیان لەسەر دانابێت،
بەتایبە ئەوانەی بەدروستی خوێندنەوەیان بۆ مێژووی هەر چوار لای کوردستان کردووە لەناو گشت شۆڕش و شۆڕشگێڕو تێکۆشەرانی کوردستان دا هەریەک بە سەنگی خەبات و قوربانیان بەرز نرخاندنی ڕێزو شانازی پێدەبەخشرێت، لەنێو هەر هەموویان و بۆ هەر چوارلای کوردستان (مەلا مستەفا بارزانی) مەزنترین شۆڕشگێڕو تێکۆشەرو سەرکردەو جەنەراڵ و قوتابخانەی دڵسۆزی نەتەوەی کوردایەتیە کە خودی خۆی و خانەوادەو بنەماڵەو هۆزو پارتەکەیشی خاوەن قوربانی و بەخشینی ڕەنجێ زۆرە لەپێناو پاراستنی مافی کوردو سەربەخۆی خەڵکو خاکی کوردستان،
بەڵێ {مەلامستەفا بارزانی} لەنێوەڕاستی خاکی کوردستان لەخانەوادەیەکی ڕەسەنی کوردایەتی و خودانی خودا پەرست و شۆڕشگێڕو خاوەن قوربانین لە هەرچوار لای باشورو باکورو ڕۆژهەڵهات و ڕۆژئاوا درەوشاوەو ڕوونەو خاوەندارێتی مێژووی زێڕین و شانازیان تەنها بۆ بنەماڵەو پارتیەکان نیە بەڵکو بەشانازیەوە ڕەمزو سیمبوڵی باوکی ڕۆحی نەتەوەی هەموو تاکێکی کوردو کوردستانیانە، (ڕێبازی بارزانی) نەک تەنها بۆ سەردەمی خۆی بەڵکو بۆ ئێستاو داهاتوو ئایندەی کوردو کوردستانیان قوتابخانەیەکی ڕەواو دروستی نەتەوایەتی و مەردایەتی هەموو کوردستانیانەو هەموو تاکێکی ڕەسەنی کورد بەشانازیەوە بە مافی خۆمانی بزانین
هەموو نەتەوەو وڵاتان ڕەمزی خۆیان هەیەو شانازی پێوەدەکەن، کوردیش دەبێ ڕەمزی گشتگیری خۆی هەبێت و پێویستە هەرهەموو کوردستانیان دوورکەونەوە لەکاریگەری زەهرخواردنی داگیرکەرو دژمنانی کوردو چیتر شکۆی ڕەمزی وڵاتی خۆیان لەکەدارو شکاو نەکەن و بیپارێزن، بۆ ڕیزبەندی هەر چوارلای کوردستان باشترینەکەیان وەک پێنج (5) پەنجەی دەستمان ناوی (بارزانی) پەلی ڕەمزی یەکهەڵوێستی نەتەوەکەمان بێت (کورد+زمان+خاک+ئاڵا+بارزانی) ،
دووربون لە ئەوانەیشی لە هەر پلەو ئاست و تەمەنێکان قسەی ناڕەواو لابەلا بەزاریانا دەبێتە بەڵای دووا ڕۆژیان، هەربووەو تابووە لە هەموو زەمانێک زەمەنێکی زۆری زۆڵیەتی زمانە زبرەکانی زۆنی زەلکاوە زەهرینەکانیان کەسانێک خلسکاوو خلۆر بوون و کەوتونەتە نێو تەپو تۆزو هەڵەو پەڵەی ژێر ژیرەژاوی و کاریگەری چەواشەو فشەی سۆزی لایەنداری نزیکی ناوچەی خزمی حیزبیان نابیناو چاوخوارو ویژدان کرمۆڵ کراون تەنانەت لە ژێرپەنجە(السرطان) مەترسیدارترن بۆ تێکشکاندنی تاکەکانی کۆمەڵگەی نەتەوەیمان،
بۆ ئەم زەمانە بە سێ(٣) وشەی باش و خراپ ڕونتر ئەڵێم دوو جۆر کەس هەن کە بەم شێوەی خوارەوەیە
١- کەسانی گەشبین بەپلەکانەی (باش و باشترو باشترین) سەردەکەوێت،
٢- کەسانی ڕەشبین بەپلەکانی (خراوو خراپترو خراپترین) دەڕوات و سەرشۆڕ دەبێت،
جا دەپرسیت لە گەشبینەکان هەمیشە باش ئەڵێن و باشترین هەڵدەبژێرن، بەڵام لە کەسانی ڕەشبین هەمیشە خراپ ئەڵێن و هەمیشە ڕەشبینانە خراپترینەکان هەڵدەبژێرن، دایم بەگلەی و پرتەو بۆڵەو بەگلەی و تەمبەڵن، چونکە نادیدەو نابینایەنە نەیانتوانیوە دادوەرانە هەڵسەگاندی پاکی ویژدانی بکەن و ڕێ و ڕێبازی ڕاست و دروست بگرن خۆیان جیا کردووەتەوەو لاتەراسکەو لاتەریکو وردەڵەو بودەڵە نەک باشتریان کردبێ بەڵکو خراوو خراپتر خراوینەکەی بەزمی زەمانەن.
یادی لەدایکبوونی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد {بارزانی} واتا هەڵهاتنی خۆری ڕوناکی کوردو کوردستانیان و ڕەمزی پەیمانی یەکهەڵوێستی و تەبای نەتەوەیمان بەرزو پیرۆزو هەمیشە شکۆدار بمێنێتەوە.