دڵنیام ئەگەر ئەو شەڕە ڕاوەستێش، خولێکی تر دەستپێدەکاتەوە، چونکە ئایدیۆلۆجیای هەر دوو دەوڵەتی ئیسرائیل و ئێرانی ئیسلامی، ئایدیۆلۆجیای یەکتر سڕینەوەیە . من حەوت ساڵ پێش ئێستا بەردەوام دەمگوت شەڕی دواخراو ئێستا ئەگەر ڕاوەستێ، دەڵێم؛ شەڕی نیوەچڵی .
هەر شیکەرەوەیەکی سیاسی بێت و هەزار شەڕحوتەڕحی بکات، قابیلنیە ئەو دوو هێزە بەرانبەر یەکتر بمینێن و لێکنەدەنەوە، تەنها لەکاتێکدا دەبێت یەکێکیان لە مان و بوونی خۆی و ئەویدی ببورێ .
هەر ئەوەندەش نیە و نابێ غەشیمانە بیربکەینەوە، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل بدۆڕێن، ئەوە هەر دۆڕانی لەناوچوونی ئیسڕائیل نیە، بەلکو لەدەستدانی هەموو بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئەلمانیا و فەرەنسا و ئەوانی ترە . واتە دەبێ دەستبەرداری هەموو بەرژەوەندیەکانیانبن لە دەوڵەتەکانی عەرەبی و کەنداو بەتایبەتی .
بۆیە من وای بۆ دەچم، کە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەلمانیا و چەند دەوڵەتێک تری یەکێتی ئەوروپا و دوورنیە دەوڵەتی عەرەبیش بچنە ناوشەڕەکەوە بۆ پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەوە لەکاتێکدا ڕوودەدا، کە ئێران دەسبەرداری ئەو چەکانە نەبێ کە خەتەربێت لەسەر مانەوەی ئیسرائیل .
هەر شیکردنەوەیەکی تر هەڵەیە و ڕوونادات، چونکە ئەگەر لەو دوو حالەتە زیاتر ڕوبدات، ئەوە کێشەکە چارەسەر نەبووە، بەلکو شەڕەکە بەنیوەچڵی بۆ خولێکی تر بەجێدەمێنێ .