دواین هەواڵ

رۆژی ١٢ی شەر: رووداو پێشهاتە نوێیەکان

‌نەوزاد هێتوتی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

1- شەرەکە ئیستا زیاتر لە سێ ڕۆژە لە ناوچەی تەنگەی هورموز زۆر تووندتر بووە. ئەمڕۆش فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سینتکام) ڕایگەیاند کە خەڵکی مەدەنی دەبێت بە پەلە بەندەرەکانی باشووری ئێران جێبهێڵن. ئەمەش واتە ئەگەری هێرشی زۆر تووند لە تەنگەی هورموز و باشووری ئیران، بە تایبەت لە ناوچە کەناراوەکان، هەیە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئێران بە تووندی پشت بە کارتی وزە بەستووە بۆ دروستکردنی گۆشار لەسەر ترەمپ و هەروەها دروستکردنی ناسەقامگیری لە بازاڕی وزەی جیهان. بێگومان بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری زۆری لەسەر ئابووری جیهان و ئەمریکا دەبێت، بۆیە ئیران زۆر بە وردی کار لەسەر ئەم کارتە دەکات. تەنانەت هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە ئەمریکا هێز بنێرێتە دوورگەی خارک، کە نزیکەی ٩٠٪ی نەوتی ئیران لەوێوە دەچێتە بازاڕە جیهانییەکان.
2- لە قسەکانی ترەمپدا دیارە کە زۆر بە پەلەیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەرەکە. بە تایبەت ئەمڕۆ بۆ Axios  باسی ئەوەی کرد کە شتێکی زۆر نەماوە لە ئێران بۆ ئەوەی لێی بدەن. بۆیە لەوانەیە بە زوویی شەرەکە کۆتایی پێبێت. هەرچەندە بەو لێدوانانە ترەمپ هەوڵ دەدات ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بکات. واتە دەیەوێت پەیام بدات کە پێویست ناکات سەریکات وکومپانیاکان  نیگەران بن، چونکە شەرەکە نزیکەی کۆتاییە. دوای ئەم لێدوانانەی ترەمپ، نرخی نەوت زیاتر لە ٢٠٪ کەم بووەوە. بەڵام ئەوەی دیارە، ترەمپ لەم چەند ڕۆژەدا زۆر باسی خەڵکی ئیران ناکات. بەڵکوو ترەمپ و ئیدارەکەی جەخت لەسەر ئەوە دەکەن کە ئامانجەکانیان بەرنامەی مووشەکی، درۆن، هێزی دەریایی ئیران و هێزە پرۆکسییەکانیەتی. ئەمەش دەکرێت واتای ئەوە بێت کە یان ترەمپ بیر لە یارمەتیدانی خەڵکی ئیران ناکات، یان ئەمە تەنیا مانۆرێکی سیاسییە. هەروەها دەکریت بۆ ئەوە بێت تەنیا ئیسرائل ئەو بەرپرسیارەتییە هەلبگیرێت خەلک بهێتە سەر سەقامەکان  بۆ ئەوەی ئەگەر سەری نەگرت یان خەلکی زۆریان لی کوژرا ترەمپ خۆی لی بیبەرێ بکات. بەڵام لە بیرمان نەچێت کە ترەمپ دەتوانێت لە هەر کاتێکدا کۆتایی بە شەرەکە بهێنێت.
3- لەلایەکی ترەوە، بە پێچەوانەی قسەکانی ترەمپ، دەوڵەتی ئیسرائیل کەمتر لێدوان دەدات. بەڵام ئەو لێدوانانەی لەم دوو رۆژە دارون، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل دەیەوێت شەرەکە چەند هەفتەیەکی تر بەردەوام بێت تا هەموو ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت. لە گرنگترین ئەو پەیامانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردوەوە، لە ١٠ی ئادار باس لەوە کرد کە کار دەکەن بۆ دروستکردنی بارودۆخێک لە ئیران بۆ ئەوەی خەڵک بێنە سەر شەقامەکان و دەسەڵاتەکە بروخێنن. بۆیە داوای لە خەڵکی ئیران کردووە کە ئیستا هیچ جوڵەیەک نەکەن، بەڵام لە ئامادەیی تەواودا بن بۆ ئەو کاتەی کە پێیان دەڵێن کاتی گۆڕان هاتووە. بەم شێوەیە دیارە ئیسرائیل زیاتر لە ترەمپ هەوڵ دەدات ئەو بەڵێنە جێبەجێ بکات کە بە خەڵکی ئیران دراوە. بەڵام وەک زۆرجار باسمان کردووە، رووخاندنی سیستەم لە ڕێگەی خەڵکەوە کارێکی زۆر سەختە. هەروەها هۆکاری ئەویە ترەم
4- ئیران هەرچەندە توانای مووشەکی و درۆنییەکانی بە رادەیەکی زۆر کەم بووەتەوە، بەڵام ئیستا ستراتیژییەکەی گۆڕاوە. لە کاتێکدا هێرشەکانی سەر ئیسرائیل کەم بوونەتەوە.  بەلام لە هەمان کاتدا هێڕشەکان زیاتر دەکرێتە دەوڵەتانی عەرەبی کردووە. لێرەدا ئێران دەیەوێت پەیام بدات کە ئەگەر ئابووری و بونیایەی تەحتی ئیران وێران ببێت، دەبێت هەمان شت بەسەر دەۆلەتانی عەرەبیشدا بێت. لەلایەکی ترەوە، بەکاربردنی ئەم ستراتیژییە هەوڵێکە بۆ دروستکردنی گۆشار لەسەر ترەمپ و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەرەکە.
5- ئێران جگە لە هێرشە هەواییەکان، لەم دوو ڕۆژەدا کار زیاتر لە سەر ئاستی ناوخۆیی دەکات: ترسی گەورەی ئێران خۆپیشاندانە ناوخۆییەکانە. بە تایبەت دوای پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل. بۆیە لەم دوو ڕۆژەدا میدیای ئیران زۆر باس لە بارودۆخی ناوخۆیی دەکەن. لە ڕووی راگەیاندنەوە بە تووندی هێرش دەکەنە سەر نەیارانی ناوخۆ و هەڕەشە دەکەن کە هەر کەسێک بێتە سەر شەقام وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. تەنانەت باس لەوە دەکەن کە نەک تەنیا دەگیرێن، بەڵکوو دەست بەسەر موڵک و ماڵیانیشدا دەگرن. بەرپرسی پۆلیسی تەهران ئەمڕۆ هەڕەشەی زۆر تووندیان کردووە لەوانەی کە دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن. لەلایەکی تریشەوە، هێزەکانی بەسیج، پۆلیس، ئیتلاعات و تەنانەت سوپای پاسداران بەچەکی قورس لە ناو شارەکان، بە تایبەت تەهران، جێگیر کراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری روودانی هەر خۆپیشاندانێک
6- سەبارەت سیناریۆی کۆتایی ئەم شەرە تەنیا لە دەستی ترەمپدایە ولە هەر کاتێکدا بە ڕاگەیاندنێک دەکرێت  کۆتایی بە شەرەکە بهێنێت. بۆیە تەنیا ترەمپ دەزانێت کاتژمیر سفری کوتایێهینانی شەرەکە چ کاتێک دەبیت. بەڵام سێ ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە شەرەکە هەیە:یەکەم، ترەمپ وەک شەری ١٢ ڕۆژی ڕابردوو کۆتایی بە شەرەکە بهێنێت و دەلێت هەموو ئامانجەکان بەدەست هاتوون.دووەم، شەرەکە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ببینرێت ئایا خەڵکی ئیران دەتوانن رژێمەکە بروخێنن یان نا.سێیەم، شەرەکە بەردەوام بێت تا ئیران ناچار بە تەسلیم بێت، هەرچەندە بە پێی لێدوانەکانی ترەمپ ئەم سیناریۆیە زۆر دوورە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP