ڕووداو و ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه تادێت گرژی و به‌ریه‌كه‌وتن به ئاراسته‌ی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی وئابووری له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت ، له‌و نێوه‌دا وێرای ئه‌وه‌ی نه‌یارانی ئاشتی و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان به هه‌موو جۆره چه‌كێك هه‌وڵی تێوه‌گلانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و شوێنه سڤیڵ و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی بوونی ڕابه‌رێكی حه‌كیمی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی بۆ ئه‌و پێشهات و گۆڕانكارییانه هه‌وڵه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی هاوسه‌نگ و ڕێگریكردن بووه له‌وه‌ی گه‌لی كورد بچێته نێو ئه‌و ململانێی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌وه
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه، وه‌ك چۆن له‌رابردووش سه‌ركرده‌كانی جیهان و ناوچه‌كه ستایشی ئه‌و ڕۆڵه ژیرانه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و پێزانینان هه‌بوو بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، بۆ ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له ڕێگریكردن له به‌رفراوانبوونی جه‌نگه‌كه و ئینجا پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و لۆژیكانه بووه له ناوچه‌كه‌دا
ئه‌م ئه‌زموون و سیاسه‌ت ودیپلۆماسییه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له پرسه ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق ، چونكه كه‌سایه‌تیی و ڕابه‌رایه‌تی بارزانی بووه‌ته هه‌وێنی سه‌قامگیری وئاشتی ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی متمانه‌پێكراو ده‌بینن بۆ گێرانی ڕۆڵی نێوده‌ندگیرێكی به‌ئه‌زموون له نێو ئه‌كته‌ره جیاواز و ناكۆكه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه دا ، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له دروستبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی زیاتر به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ندێك گروپ و میلیشیایی له یاسا ده‌رچوو و تیرۆریست به پاساویی بێ بنه‌ما
هه‌ر بۆیه، له‌ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌وه ، سه‌رۆك مسعود بارزانیی به لێهاتوویی و كارێزمایی و دوورینی خۆی ، وه‌ك ڕابه‌رێكی ڕێزڵێگیراوه و ده‌توانێت له كایه‌ی به‌هێزی كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان رۆڵێكی به‌رچاو و گرنگ بگیڕێت ، به‌تایبه‌تی كه هه‌میشه وڵاتانی زڵهێز وئه‌ورووپایی جه‌ختیان له‌سه‌ر بوونی كوردستانێكی به‌هێز و خاوه‌ن سه‌روه‌ری كردۆته‌وه ، له‌و ڕووه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م تێگه‌یشتن و ستراتیژییه كه به‌روژه‌هندی و سه‌روه‌ریی هه‌موو لایه‌ك ده‌پارێزێت ، ئه‌مه‌ریكا وئه‌ورووپاش پێیان وایه ، كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێرێ ، و ئه‌م ستراتیژییه له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ن كه بریتین :
یه‌كه‌م ،، ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ئه‌مه‌ریكا وزڵهێزانی دیكه‌ش ، هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد ، به‌چاوی دۆست و هاوپه‌یمانیی خۆیان ده‌بینن
دووه‌م ،، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنی و پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان ، پشتیوانی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان وكۆنترۆڵی كردن گرژییه‌كان و پاراستنی له‌شه‌ڕونائارامییه‌كان
سێیه‌م ،، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زڵهێزانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكاو فه‌ره‌نساو ئه‌ورووپایی متمانه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه به هه‌وڵ وڕۆڵی ناوچه‌یی سه‌رۆك بارزانی ، وه‌ك دڵنییاییه‌ك بۆ سه‌قامگیری و ناوبژیوانێكی سه‌ركه‌وتوو له زۆرێك له دۆسییه ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی له پرسی دۆزی كورد له هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان
چواره‌م ،، ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، شێوازێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وتۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌رجسته‌كردووه كه توانیوێتی هاوسه‌نگی بپارێزێت له نێوان وردبینی و دووربینی وهه‌ڵوێستی سیاسی و له‌لایه‌ك وتوانای ڕۆڵبینی ستراتیژی له پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری
هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتن ومتمانه‌یه‌ی وڵاتانی زڵهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكاوئه‌ورووپا به كاریگه‌ریی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد له پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و بره‌ودان به هاوبه‌شیی نێوان ئه‌مه‌ریكا وجیهان و هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی قۆناخی ئێستای رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان سه‌رۆك بارزانی ، وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوویی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد و سوودوه‌رگرتنه له ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م گه‌لی كورد ، چونكه هه‌میشه په‌رۆشی مافه‌ره‌واكانی كوردوكوردستان بووه و له سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كانیشدا ئاماده نه‌بووه سازش له‌سه‌ر بچووكترین مافی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی بكات ،به‌تایبه‌تی دۆزی كورد ، جیاوازه له هه‌موو كێشه وململانێی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، هه‌رگیزیش باوه‌ری به‌شه‌ڕ نه‌بووه به‌ڵكو ناچاریی بووه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه هه‌میشه گه‌لی كورد وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تی بووه