دواین هەواڵ

لایەنە سیاسییەکان لە دەرفەتی کابینەی ۱۰ دەترسن

‌جەبار عەبدوڵا

15 کاتژمێر پێش ئێستا

 

بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا نزیکەی دامەزراندنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مسرور بارزانیەوە، ترسیان لەوە هەیە کە هاوبەشیەتی سیاسیی بەنرخیان لەدەست بدەن یان لایەنی یەکەمیان لە کابینەی نوێدا کەمتر بێت
لایەنە سیاسییەکان بەگشتی لەو بیرن کە پێوەندیی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن بۆ دابینکردنی کورسییەکان لە کابینەی نوێدا. بەڵام ئەمە ئاسان نییە، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی  ٢٠٢٤ بردووەتەوە و بەهێزترین لایەنی سیاسیی هەرێمە.
لایەنە بچووکەکان بەتایبەتی ترسیان لەوە هەیە کە بەبێ کورسیی وەزارەت بمێننەوە، چونکە کورسییەکانی کابینە پلەیەکی گرنگی سیاسیی پێ دەبەخشن و دەریچەیەک بۆ کارکردن لەناو دەزگا فەرمییەکان دەکاتەوە،
پارتی لەو هەڵبژاردنە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا بە۳۹ کورسی پێشەنگی لایەنە سیاسیەکان بوو، هەرچی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە بەپلەی دووەم سەرکەوت بەمسۆگەرکردنی ۲۳ کورسی پەرلەمانی دوای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام بەبەراورد بەهەڵبژاردنەکانی پێشوو یەکێتی دەنگی کەمی بەدەستهێنا، 
ئێستا گرنگترین پرسیار ئەوەیە کە مسرور بارزانی چۆن کابینەی نوێی دادەمەزرێنێت. لایەنە جیاوازەکان لەدوای دابینکردنی کورسی وەزارەتن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ئەوەی خواستووە کە کابینەکە بەرپرسانەتر و بچووکتر بێ،
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە هاوبەشێکی مێژووییە، دەیەوێت کورسیی خۆی دابین بکات. ئەمەش مانایەکی ئاشکرای هەیە:کابینەی دەیەم ژمارەیەکی دیاریکراوی کورسی هەیە. ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کورسی زیاتر لەنێوان خۆیان دابەش بکەن، ئەوا ئەو کورسیانەی کە دەمێنێتەوە بۆ لایەنە بچووکەکانی وەک نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی بەرەی گەڵ کەمتر دەبێت، چونکە کۆی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان ژمارەییەکی دیاریکراوی هەیە،
کابینەی ۱۰ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکات لەبەرامبەر پرسە گرنگەکان: باشترکردنی ئابووری، دابینکردنی مووچەی کارمەندان، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و ئیدارەکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکان. ئەو لایەنەی کە دەتوانێت بەشداری ئەم کارە گرنگانە بکات، نەک تەنها لەدوای کورسی کابینەدا بگەڕێت، ئەوەیە کە دەرفەتی ڕاستەقینەی کاری سیاسی هەیە ئەوەیە خزمەتی گەلەکەی بکات و لەخۆشی و ناخۆشیەکان لەبەرەی گەل بێت و بەرژەوەندیە باڵاکانی حزب بەلاوە بنێت کار لەسەر پێشکەوت و دابینکردنی ژیانێکی شایستەیی بکات بۆ هاونشتیمانیەکانی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP