سیاسه‌ت به یه‌كێك له هونه‌ره‌كانی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و به‌كارهێنانێتی له كاتێكی گونجاو‌دا ، سه‌رده‌می یه‌كتر قبووڵكردن و دوور له بیری په‌راوێزخستن و به‌زۆر ناچاركردنی زۆره‌ملێ ، به‌ڵكو ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوو و كه تێیدا ناكۆك و ناناكۆك به پرۆژه‌یه‌كی سیاسی له خزمه‌ت گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی دابێت ، ئه‌وه‌ش ئه‌و هونه‌ره سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسیی و سه‌ركردایه‌تیكردنه‌یه ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌دا وایكردووه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی خۆی هه‌بێت
له كاتێكدا قه‌یران و ناكۆكی سیاسی و لێكترازان به‌هۆی به‌رژوه‌ندییه سیاسی و حزبه‌كاندا باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كێشا بێت ، متمانه له نێوان هێزولایه‌نه‌كاندا گه‌یشت بێته لاوازترین ئاست ، له‌و كاته مێژووییه‌دا سه‌ركردایه‌تیكردن ته‌نیا له پۆستێك كورت نابێته‌وه ، به‌ڵكو ده‌تخانه به‌ره‌ده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ، بۆیه له‌و ساته مێژووییه‌ی كه گه‌ل و نیشتیمان پێوستیان به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و جۆره قه‌یرانانه و تێكشكادنی به‌سته‌ڵه‌كانه ،لێره‌دا گه‌لی كورد پێوستی به سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و بلیمه‌ته بۆ وه‌به‌رهێنانی سازان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و به‌توانایی خۆی ده‌رگه داخراوه‌كان بگۆڕێ بۆ كرانه‌وه به‌روووی یه‌كتردا و پاشگوێ خستنی به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سی و لایه‌نه‌كان
له راستیدا ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا قۆناغێكی ئاڵۆز و پڕ ململانێیه ، دۆخێكی هه‌ستیار له نێو گۆڕه‌پانی شه‌ڕوناكۆكییه‌كاندا ،پێوستی به كارێزمای سه‌ركرده و سیاسی و لێكتێگه‌یشتنه له پێناو داهاتوویه‌كی پڕ هیوا و گه‌ش بۆ گه‌ل و نیشتیمان ؛به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد له ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر پێوستی به ته‌بایی و ڕێكخستنی نێوماڵی خۆی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه
له‌ڕووی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
رووداو و پێشهاته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ، هه‌وڵه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان توانی نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر گه‌لی كورد نه‌هێڵێت به‌ڵكو به‌ڵكو به‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌ته و ته‌باییه‌ی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی شه‌ونخوونی نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕووه‌وه هه‌وڵێكی مێژوویی و گرنگی بینی و به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی ره‌وشی كورد له رۆژئاوایی كوردستان له لێواری خۆراده‌ستكردن بوو ،نێچیرڤان بارزانی توانایی بێ هیوای بگۆڕێت بۆ ڕێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و ستراتیژی سه‌ركه‌وتووی سه‌رۆكی هه‌رێم . هه‌روه‌ها له باكووری كوردستانیش ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ، هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا و هه‌میش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا گشت هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی كورد وتورك بووه بۆ كۆتاییهێنانی به شه‌ڕ و ماڵوێرانی له ناوچه‌كه‌دا
له ڕووی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی كوردستان
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، به پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ڕووی سیاسی و ئیداره‌دان هه‌یه‌تی ، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان و یه‌كه‌وه ڕێكردن بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز ولایه‌نه جیاوازه‌كان ، ستراتیژ و سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌یه ژیڕخانی دووبه‌ره‌كی بگۆرێ بۆ ژێرخانی سازان و كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی ،ئه‌وه‌ش له پێناو كۆتایی هێنان به دوو ئیداره‌یی یان دوو زوونی جیاواز به ئاراسته‌ی زوونی كوردستان و هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه چه‌قبه‌ستووه به ئاراسته‌ی پێكهێنانی یه‌ك حكوومه‌تێكی به‌هێز ؛ به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندی هێزولایه‌نه‌كان ناكۆكی و ئاڵۆزی زۆری تێكه‌وتووه ، هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه بۆ ئه‌وه‌ی هێز ولایه‌نه‌كانی كوردستان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه و به سیاسه‌تی ژیرانه‌ی خۆی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه سیاسیه به‌ئاراسته‌ی كردنه‌وه‌ی گرێگوێره‌كان ببات
نێچیرڤان بارزانی ،سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و دیپلۆماتكارێكی به‌توانا
ئه‌وه‌ی له نێو هه‌موو ئه‌و كۆنفرانس و كۆڕبه‌ندانه‌ی دونیا و بانگهێشت و دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌بینرێت و ته‌نها دیداری و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پرۆتۆكۆڵی نییه ، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تیی و سه‌ركردیه‌ه‌كی لێزان و دیپلۆماسیی ومتمانه‌پێكراوه ، له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو دا توانیوێتی به دانایی و دیپلۆماسییه‌ت و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی خۆی و دووربینی ، گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له نێو گێژاو و شه‌ڕ و ململانێێیه‌كان ناوچه‌كه بپارێزێت و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌رگری له دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی بكات
به‌دڵنییایه‌وه، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی نێچیرڤان بارزانی ،چ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه داخراوه‌كان بووه ، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن بووه له شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به گرژییه‌كان و دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یی به ئاڕاسته‌ی نزیككردنه‌وه‌ی گشت هێزولایه‌نه‌كان له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی حزبی بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر وئاوه‌دانتر ، ئه‌وه‌ش هونه‌ری سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسی و ته‌باییه