شەرق و غەرب دوکلتوری سیاسی تەواو جیاواز
سوپاسەکەی فایق زێدان بۆ گروپە چەکدارەکان وەک نمونە.
جیاوازیی کلتوری سیاسیی و عەقڵی حوکمڕانی و دەوڵەتداری لە نێوان شەرق و غەربا زۆر بەرینە ، وەک دەڵێن جیاوازیەکە رێک شەرق و غەربە!
تەماشای ئەمە کەن؛
لە چەند رۆژی رابردو فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق( مجلس القضاء العراقي) سوپاسێکی ئاراستەی هێزە چەکدارەکان کرد کە بەدەم ئامۆژگاریەکەی بۆ دانانی چەک رۆشتون و نیەتیان هێناوە چەک رادەستی دەوڵەت بکەن
فائق زێدان پێی وابو قسەیەکی زۆر باشی کردوە تا ئەوەی جو ویلسۆن سیناتۆری ئەمریکی هاتە سەر خەت و لێدوانەکەی رەخنە باران کرد و دیوە شاراوەکانی پیشاندا
بێگومان بەو پێیەی فایق زێدان پیاوی یاساو دادگایە دەبو لەم بابەتەدا هیچ قسەیەکی نەبێ و بێدەنگ بێ. چونکە ئەو بابەتە بەتەواوی سیاسیە.
من هەر ئەوکات پێم سەیر بو پیاوێک کە لە سلکی قەضایە وەک سیاسیەک قسە دەکات با قسەکەشی باش بێت
بەڵام زێدان زیادلەوە وەک مەرجەعێکی عەقڵانیەتی سیاسیش قسەی کرد تەنانەت تارادەیەک شێوەی لێدوانەکەشی لە لێدوانی ئایەتواالله عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقیش دەچو نەک پیاوێک لە قەزادا .
فایق زێدان لە لێدوانەکەیدا سوپاسی سەرکردەی گروپە چەکدارەکانی عێراقی کرد کە بەدەم داواکەیەوە چۆن بۆ چەکداماڵین و کۆکردنەوەی چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا.
ئەم قسەیە لە عەقڵیەتی دەوڵەتداری و کلتوری سیاسی ئەم ناوچەیەی ئێمەدا کە هێشتا پرنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان تیایدا نەخەمڵیوە بە قسەیەکی باش دادەنرێت.
بەڵام لە عەقڵیەتێکی دیکەدا کە خاوەنی مێژویەک لە پرنسیپ و کلتوری جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانەو کەس بۆی نیە بەباش یا بە خراپ پێبخاتە ناو کێڵگەی دەسەڵاتەکانی ترەوە بێ گفتوگۆ بە خراپ دەبینرێ
ئەوەتا سیناتۆری ئەمریکی جو ویلسون کە سەربە کۆماریەکانە رەخنەی لێدوانەکەی زێدان دەکات و دیوێکی تری ئەو لێدوانە کەشف دەکات و لەوێوە پەردە لەسەر پەیوەندی و رایەڵەی نێوان کایەی دادوەری عێراق و گروپە چەکدارەکان هەڵدەماڵێت!
ئەو دەڵێت:دادگایەکی سەربەخۆ سوپاسی گروپی چرکداری ناکات.
سیناتۆرە کۆماریەکە جو ویلسون لە تویتێکدا رەخنە لەو لێدوانە دەگرێت و دەڵێت دادگایەکی سەربەخۆ سوپاسی کۆمەڵێ هێزی چەکدار ناکات لەسەر ئەوەی نیازیان هەیە چەک دابنێن
ویلسۆن بابەتەکە وردتر دەکاتەوە و دەڵێت ئەمە ئاماژەی ئەوەیە پەیوەندی هەیە لە نێوان ئەو هێزانەو کایەی دادوەری لە عێراقدا ئەمەش مەترسیدارە .
تویتەکەی ویلسۆن زۆر بابەتەکەی ورد کردۆتەوە و بەتەواوی سکانداڵی ئەو پەیوەندیەی کردوە کە لە نێوان هێزە چەکدارەکان و کایەی دادوەری لە عێراقدا هەیە ئەمەشی بە مەترسیدار ترین شێوەی حوکمڕانی ناوبردوە
ئەم وردەکاریە کە من لێرەدا تەنها بەشێکی بچوکیم باسکردوە ، دەرخەری جیاوازیەکی قوڵە لە نێوان دو عەقڵ و دو تێڕوانینی جیاواز بۆ سیاسەت و بۆ هونەری دەوڵەتسازی
هەرچەندە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق پێی وابو قسەیەکی باشی کردوە بەڵام ئەو سیناتۆرە ئەوەندە مەسەلەکەی وردکردۆتەوە ئێستا زێدان دەڵێ براگیان چ پەنێکم یا..