هەر رۆژەوە لە ناوچەى یەکى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست گڕژى و ئاڵۆزى دێتە ئاراوە ؛ ئەوەش وایکردووە ئاشتى و سەقامگیرى ببێتە دورێکى گرانبەها و پڕبایەخ . لە نێو ئەو ململانێ قوڵ و گێژاوانەدا دوورگەیەکى ئاڕام و متمانەپێکراوە هەیە ئەویش قەوارەیەکى یاسای و دەستووری هەرێمى کوردستانە توانیوێتى پشت بە ئیدارەدانێکى ژیرانە، سیاسەت و دیپلۆماسى سەرکەوتوو و زۆر بەرپرسیارانە خۆى لەهەموو کێشە وجەمسەربەندییەکان بەدوور بگرێت ، خاوەن پێگە و سەنگى متمانەپێکراو و ڕێزلێگیراوى خۆى بێت و پلان وبەرنامەى خۆى دابنێت ؛ هەڵوێست و کاردانەوەکانى گەورەپەرسانى ناوچەکە و جیهان سەربارەت بە کوردستان وەک ئەکتەرێکى بەهێز و کاریگەرى دەرئەنجامى ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییە سەرکەوتووانەى پارتى دیموکراتى کوردستانە بە ڕابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى وایکردووە کوردستان وەک دوورگەیەکى سەقامگیر و ئاشتى جیاواز لەناوچەکە بمێنێتەوە
سەردان و بانگهێشە فەڕمییەکانى مەسروور بارزانى لەسەر ئاستى ناوچەکە وبەتایبەتى وڵاتانى عەرەبى و بەتایبەتى بۆ کۆمارى میسر ، دیداروکۆبوونەوەى گرنگ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسى و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە و ئینجا سەردانى بۆ قەڵاى سەلاحەدینى ئەیووبى لە قاهیرە ، ئاماژەیەکى روون و سەرکەوتنى دیپلۆماسى و رووداوێکى پڕ بایەخ و جێگەى هەڵوەستەکردن وپەیامێکى گرنگە لە ڕووى سیاسى ، فەرهەنگى و پەیوەندییەکانى هەولێر و قاهیرە وەک مێژوو :
یەکەم ،، ئەم سەردانە تەنها لە چوارچێوەى رووداوێکى سیاسى و دیپلۆماسیی فەرمییە نییە ، یەڵکو ڕێشەیەکى کۆنى مێژووى و ئاماژەیەکى گرنگە بە پەیوەندى قووڵى هاوبەشى مێژوویی کورد و میسرییەکان ، بەتایبەتى سەردانى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بۆ قەڵاى سەلاحەدینى ئەیووبى ، سەرکردەى کورد ، شوێنەوارە گەورەکانى ئاماژەیە نوێبوونەوەى پەیوەندییەکانى کورد و میسر دواى سەدان ساڵ
دووەم ،، ئەم سەردان و ڕووداوە گرنگە پێمان دەڵێن ، کوردستان ڕەگ و ڕیشەیەکى مێژووی پر شانازی هەیە و پەیامێکیشە بۆ ئەوانەى بەدرێژایی مێژوو هەوڵى نکۆڵیکردن و سڕینەوەى کوردو کوردستانیان داوە ، لە هەمانکاتیشدا ڕێزگرتنى تەوواە لە مێژووى هاوبەشى کورد و میراتى هاوبەشى لە رابردوو و ئێستاشدا
سێیەم ،، پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان تەنها لە چوارچێوەى پەیوەندى سیاسى و بەرژوەندییە ئابوورییەکان نین ، بەڵکو پەیامێکى فەرهەنگى و هاوبەشى هەردوو نەتەوەیە کە رۆژبەرۆژ بەهێزتر و پتەوتر دەبێتەوە
چوارەم ،، ئەم بانگهێشت و سەردانە فەرمییە لەلایەن میسرەوە بۆ کوردستان ئاماژەیە بە سەنگ وپێگەى گەلى کورد وەک ئەکتەرێکى گرنگ لە ناوچەکەدا و بەهێزبوونى پەیوەندییە ئابوورى و سیاسى و بازرگانییەکانە لە نێوان هەولێر و قاهیرە ، هەروەها هەمانگییە هەر دوو لایە لە ڕووى سەربازى و ئەمنى لە پێناو سەقامگیرى و ئارامى عێراق و ناوچەکە بەگشتى
پێنجەم ،، سوود وەرگڕتنى هەرێمى کوردستان لە ئەزموون و شارەزایی میسر لە بوارەکانى پێشکەوتنى ئابوورى و گەشەسەندن و وەبەرهێنان و بوارەکانى دیکە ، هەروەها هەمانگیی و هاوبەشى هەولێر و قاهیرەیە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەى ئاستەنگى تیرۆر و ناسەقامگیرییەکان
شەشەم ،، ئەو جۆرە پەیوەندییە دیپلۆماسیی و ستراتیژییانەى کوردستان و میسر دەتوانێت بەرچاوى روونى زیاتر بۆ ئەو ئاڵۆز و ناسەقامگیرییانەى کە لە عێراق و ناوچەکە دان بێنێتە بەرچاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان ؛ هەروەها ئەم سەردانە مێژووییە دەرفەتێکى گونجاو دێنێتە ئاراوە لەپێناو پرۆژەى هاوبەشى لە بوارە جیاوازەکان بەتایبەت بوارى وزە وکانزاکان
حەوتەم ،، ڕەخساندن و ئاسانکارى زیاتر بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى میسرى تا لە کوردستان سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و بەدەستهێ،انى ئەزموونى زیاتر لە ڕووى گەشەسەندن ، ئەم سیاسەتە هەمە چەشنە وادەکات کوردستان زیاتر پشت بەخۆى ببەستێت نەک تەنیا یەک سەرچاوەى داهات
ئەم سەردانە مێژوویی و ستراتیژییەى مەسروور بارزانى نەک هۆکارێکى گرنگە بۆ ناساندنى هەرێمى کوردستان وەک قەوارە و ئەکتەرێکى سەربەخۆ لە ڕووى سیاسى و ئابوورى ، بەڵکو زیندووکردنەوەى میراتێکى مێژووى کوردە لەگەڵ وڵاتان و فەرهەنگەجیاوازەکان وبۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ؛ ئینجا بەردەوامى پابەندبوونى کوردستانە بۆ سەقامگیرى و ئاشتى لەناوچەکەدا ؛ بەتایبەتى نوێبوونەوەى پەیوەندییەکانى کوردستان و میسر لەڕووى مێژووى و کەلتوورییەوە ، ئەوەش ئاماژەیە ئەو جۆرە پەیوەندییە سیاسى ومێژووییانە دەبنە پردێکى بەهێز و متمانە وەک هێزێکى دیپلۆماسى کاریگەر و دروستکردنى هاوسەنگى و ڕۆڵى هەرێمى کوردستان وەک کارەکتەرێکى کاریگەرى لەناوچەکە دا پتەوتر و بەهێزتر دەکات