په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی كوردستان و میسر بۆ چه‌ندین ساڵی رابردوو له نێوان گه‌لی كورد و میسر ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ به‌رژوه‌ندییه باڵاكان سوودی لێ ده‌بینرێت ، به‌تایبه‌ت له‌م مێژووی هاوچه‌رخ میسردا و له‌سه‌رده‌می جه‌مال عه‌بدولناسر كاتێك وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب له ساڵی 1958 پێشوازیی له باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد مسته‌فا بارزانی كرد و هه‌روه‌ها میسر وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیش بوو كۆنسوڵخانه‌ی له كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت كرده‌وه ، دیداری مه‌سروور بارزانی و عه‌بدولفه‌تاح سیسی په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ هه‌موو ناوچه و جیهان و ڕێزگرتن له مافه نیشتیمانی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌روه‌ها هیچ هێزێك له دونیا ناتوانێت كوردوكوردستان له‌ناوببات
هه‌موو ئه‌و دیدار‌و بانگهێشت و سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوچه و نێوده‌وڵه‌تی و رۆژ به‌رۆژ پته‌و بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وجیهان ئاماژه‌ن به دیپلۆماسییه‌تی سه‌ركه‌وتوو وكاریگه‌ر له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ململانێی و سه‌رنجراكێشانی كۆمپانیا و بازرگانان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنی كوردستان له رووی ئابووری وبازرگانییه‌وه؛ به‌تایبه‌تی كه كوردستان جیاواز له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق شوێنكی سه‌قامگیر و ئاڕام و دڵنییاكه‌ره‌وه‌یه ؛ سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ وڵاتی میسر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و قاهیره برده قۆناغێكی نوێ و به‌هێزتره‌وه ، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و ئه‌منی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا
ئه‌م دیداری و كۆبوونه‌وانه به‌دووه‌م سه‌ردانی و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ وڵاتی میسر و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی ، سه‌رۆككۆماری میسر و به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ده‌رگایه‌كی گه‌وره بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی، سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه ، به‌تایبه‌تی دیپلۆماسی كارا و كاریگه‌ری مه‌سروور بارزانی له پێناو به‌هێزكردنی ژێر و بونیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز له هاوكێشه ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان ،مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی به‌هێز ،توانی به دیپلۆماسییه‌تێكی به‌هێز ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات ، هاوبه‌شی ومتمانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات ؛ ئه‌م دیداره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و سه‌رۆككۆماری میسر ،ته‌نها سه‌ردانێكی دیپلۆماسی و پورتۆكۆڵی نه‌بووه ، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ سه‌نگ و قورسایی سیاسی كوردستانه له سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌یه ، له هه‌مانكاتیشدا به‌هێزكردنی پێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستانه له سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانییه .
به‌تایبه‌تی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ چه‌ند شوێنه‌وارێكی گرێنگی مێژوویی و كه‌لتووری و دیارترینیان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی ، په‌یامێكی گرنگ بوو له چوارچێوه‌ی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی هه‌ولێر و قاهیره له سه‌ر بنه‌مای مێژوو و به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش ، له‌گه‌ڵ دوو شارستانی و مێژوویی گرانبه‌ها له ناوچه‌كه‌دا ؛ هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردانه گرنگه چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئه‌منی وئابووری هاوبه‌شی گرنگی هه‌یه بۆ هه‌ردوو لا، به‌تایبه‌تی له رووی چاره‌سه‌ری كێشه وململانێییه‌كانی ناوچه‌كه، كه‌تێیدا كوردستان و میسر ڕۆلی كاریگه‌ر له سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كان ده‌بینن ، به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و ناوچه‌كه‌دا
له‌و نێوه‌دا، مه‌سروور بارزانی ،وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز وكارا له ناوچه‌كه‌دا و نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ،كار بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێت و له‌نێو ئاڵۆزی وكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بارزانی توانیوێتی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیری و ئارام بپارێزێت ،ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هه‌رێمی كوردستان ببێته ناوه‌ندێكی گرنگ و سه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه‌دا و خاوه‌ن بریار و متمانه‌پێكراو له دیدگای ناوچه‌كه و وڵاتانی زڵهێز و عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپایی ؛ هه‌موو ئه‌و متمانه‌به‌خشین و دڵنییاییانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران وایكردووه كه رۆژی به‌رۆژ كوردستان بتوانێت سه‌رنجی وڵاتانی له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه ئابووری و هاتنی كۆمپانیا گه‌وره‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و كوردستان زیاتر بێته
مێژوویش سه‌لماندوێتی له‌نێو هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ،ڕوانگه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و بونیاتنانی ئابووری دیار وبه‌رچاوه، واته بوونی سه‌قامگیری و ئاشتی كلیلی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و كوردستان ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه ئه‌م دوورگه و قه‌واره‌یه رۆژ به‌رۆژ زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ببینێت ؛ هه‌نگاوه‌كانی كوردستانیش ته‌نها له چوارچێوه‌ی پشت به‌ستن به كه‌رتی وزه نییه ،به‌ڵكو ڕێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و عه‌ره‌بی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره بكه‌ن له بواری بازرگانی ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان
به‌دڵنییایه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م توانی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی گه‌وره بونیات بنێت و چاوه‌روان ده‌كرێت له كابینه‌ی ده‌یه‌میش به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی و گه‌شه‌سه‌ندن و پرۆژه و وه‌به‌رهێنانی زیاتر بۆ ئاینده‌ی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی ئابووری و پیشه‌سازی له‌ناوچه‌كه به‌دره‌وشێته‌وه؛ بۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان نه‌ك ته‌نها له رووی پرۆژه و ئاوه‌دانی وباشتركردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان ، ئه‌م قه‌واره‌یه وه‌ك كاراكته‌رێكی به‌هێزوسه‌قامگیر له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا بمێنێته‌وه و زیاتر گه‌شه بكات