هەرێم نیوز
پارێزەرانی هەولێر ڕایانگەیاند کە وەک هەڵوێستێک لە دژی بڕیارە نایاساییەکانی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن.
گردبوونەوەکە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر ئەنجامدەدرێت.
لە ئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەی پارێزەرانی سنووری شاری هەولێر کراوە، داوا کراوە سبەی لە کات و شوێنی دیاریکراودا پارێزەران ئامادە بن، بە مەبەستی دەربڕینی هەڵوێستی نیشتمانی دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق.