هەرێم نیوز
لەسەر ڕێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی و لە نزیک هەورازەکەی گوندی بیرکێ، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسیدا ڕووی داوە، لە کاتێکدا کە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی دەربەندیخان لە ڕێگادا بوون.
سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕووداوەکە، ئاماژە بەوە کراوە کە گڵابەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لێ بووەتەوە و بەر تاکسییەکە کەوتووە کە لە دواوەی بووە، و لە ئەنجامدا ئەو قوربانییانەی لێ کەوتووەتەوە.