دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: دۆسیەکانی نەوت و دەروازە سنوورییەکان دەبێت بەپێی دەستوور و بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

هەرێم نیوز

فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور بوونی هەیە و پێویستە بڕیار و ڕێکارەکانی حکوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیەکانی نەوت و دەروازە سنوورییەکان، لە ڕێگەی گفتوگۆ و بە پشتبەستن بە دەستوور و ڕێککەوتنە سیاسییەکان چارەسەر بکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا کە هەماهەنگی، هاوکاریی هاوبەش و لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامن، هاوکات پێشکەوتن لە ڕێڕەوی گفتوگۆکان و کاری لیژنە هونەرییەکاندا هەیە.

فەرهاد ئەترووشی ڕوونیشی کردەوە کە گەلی کوردستان مافی دەستووریی هەیە و گفتوگۆ ڕێگەی گونجاو و مسۆگەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP