هەرێم نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە پابەندن بە پاراستنی شکۆ، خاک و پێگە دەستوورییەکەیان هەر کاتێک پێویست بکات، هاوکات جەختی لە گەڕانەوە بۆ دەستوور و گفتوگۆی جیددی کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، لە پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە داوە کە لەم قۆناغەدا دەبێت دانایی، سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوە بن، و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە تەنیا بە گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق و گفتوگۆی بونیادنەر چارەسەر دەکرێن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا،،ک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی کردووەتەوە کە سەقامگیریی ڕاستەقینە پێویستی بە لێپرسینەوە و شەفافیەت هەیە لە حوکمڕانیدا، چونکە گەندەڵی متمانەی هاووڵاتییان تێک دەدات و دامەزراوەکان لاواز دەکات، بۆیە پێویستە بە توندی ڕووبەڕووی ببنەوە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت لە هەر کوێیەک بن.
سەرۆکی یەکێتی ڕوونیشی کردووەتەوە کە پابەندبوونیان بە ئاشتی و دیپلۆماسییەتەوە لە هێز و بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوە دەگرێت نەک دوودڵی، و شانازی بە ناسنامەی کوردی و مافە بەدەستهاتووەکانی گەلەکەیانەوە دەکەن.