هەرێم نیوز
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە میانەی گوتارێکدا لە زانکۆی فەرماندەیی و ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی رایگەیاند، وایان کردووە جیهان هەست بە ئازارەکانی ئەم جەنگە سەپێندراوە بکات و دوژمنانیش لە بەنزینخانە و ماڵەکانی خۆیاندا تاڵیی جەنگ بچێژن.
پەیامی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەبارەی لێکەوتەکانی جەنگ
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە میانەی گوتەیەکدا لە زانکۆی فەرماندەیی و ئەرکانی سوپا رایگەیاند: "وامان کرد جیهان هەست بە ئازارەکانی ئەم جەنگە سەپێندراوە بکات و ئێران سەلماندی پاروویەکی قورسە و هەر کەسێک هەوڵی قوتدانی بدات بە دڵنیایییەوە دەخنکێت."
چەشتنی تاڵیی جەنگ لە بەنزینخانە و ماڵی جەنگخوازاندا
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێگەیان نەداوە لێکەوتەکانی جەنگ تەنیا لە نێو سنوورەکانی ئێراندا بمێنێتەوە و گوتی: "ڕێگەمان بە دوژمن نەدا ئازاری جەنگ تەنیا لەسەر گەلی ئێران قەتیس بێت؛ بەڵکو جەنگخوازانیش لە بەنزینخانەکان و لە نێو ماڵی خۆیاندا تاڵیی جەنگیان چەشت."