دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاریی: لیژنەی نەزاهە نەهاتوون

هەرێم نیوز

 

نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی بابەتێکی رێکخراوی “تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی” داوەتەوە و ناوەڕۆکی بابەتەکەی بە ناڕاست و بێ بەڵگە وەسف کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆڕەکە تۆمەتێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە کڕینی کۆمپیوتەر و کەلوپەل بە بڕی زیاتر لە سێ ملیۆن دینار لە نەخۆشخانەکە، بەبێ ئەوەی ئەو کەلوپەلانە دیار بن، هەروەها بانگەشەی لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە و دادگا لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە ئەم زانیارییانەی بە تەواوی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە هەموو کڕینەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتیی کڕینەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بەڵگە و پسووڵەی یاساییان هەیە.
هەروەها دەڵێ، دەرگای نەخۆشخانەکە بەڕووی دەستەی نەزاهە، دادگا و میدیاکاندا کراوەیە بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی هەر زانیارییەک، لە هەمان کاتدا مافی دەستەی نەزاهەی بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراوە حکومییەکاندا دانپێدا نراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP