هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی «ئورشەلیم پۆست»ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە دواساتەکاندا ڕێگری لە دەستپێکردنی هێرشی پلانپۆڕێژکراوی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕۆژنامەی «ئورشەلیم پۆست» بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ،، سەرۆکی ئەمریکا تەنیا دوو هەفتە مۆڵەتی داوەتە تاران تاوەکو مەرجەکانی واشنتن قبووڵ بکات.
ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم دوو هەفتەیە دوا دەرفەت دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان تاران و واشنتن، و ئاماژەی بەوەش داوە کە دوای تەواوبوونی ئەم وادەیە، جەنگ بە شێوەیەکی بڕیارپێدراو دەست پێدەکات.