دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سبەی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ کۆ دەبێتەوە

هەرێم نیوز

بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سەمعان ئاغا و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ ڕێک بخات، کە قەحتان ئەلوەنداوی کاندیدی دیاری تورکمانە بۆ ئەو پۆستە.

سبەی چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

 کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سەمعان ئاغا، وەزیری دەوڵەت و پارێزگاری کەرکووک،، ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنجومەنەکە قەحتان ئەلوەنداوی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار هەڵبژێرێت، دوای ئەوەی ناوی لەگەڵ کاندیدێکی دیکەی تورکمان بە ناوی ماردین کوک قایا پێشکەش کرابوو.

 ئەم پێشهاتانەش دوای لێکگەیشتنی سیاسیی نێوان پێکهاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگا دێن تاوەکو دۆسیەی پۆستی پارێزگار بە قازانجی کاندیدێکی تورکمان یەکلا بێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP