هەرێم نیوز
سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دوو پرسی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن.
سبەی چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ خستنەڕووی ئەنجامی سەردانەکەی ڕۆژی سێشەممەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆسیەکانی مووچە، نەوت و بودجە.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسی هەنگاوەکانی داهاتووی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەشدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی لێکەوتەکانی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ دەکات.