هەرێم نیوز
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند کە دادگای پێداچوونەوەی ڕەسافە لە بەغدا بڕیارێکی پێشووی دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر دەستەکەی پابەند کردبوو بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی چارەسەری ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئەم بڕیارە نوێیەی دادگا، کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم ناتوانێت پشت بە بڕیارە کۆنەکە ببەستێت، و دەبێت سەرجەم ئەو قەرزانە بداتەوە کە قەرزاری دەوڵەتە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە درێغی ناکەن لە گرتنەبەری هەر ڕێکارێکی یاسایی تاوەکو شایستە داراییەکان وەربگرنەوە و مافی دەوڵەت بپارێزن، بە مەبەستی ڕێکخستنی کەرتی پەیوەندییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.