دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سلێمانی؛ خشتەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ سبەی چوارشەممە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانیزاکانی سلێمانی خشتەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری بۆ سبەی چوارشەممە بڵاو کردەوە، کە بەسەر ئۆتۆمبێلەکانی ژمارەی جووتدا دابەش دەکرێت.

سبەی چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سەرانسەری وێستگەکانی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت، و پرۆسەکە تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبێلەکانی ژمارەی جووت.

ئەو وێستگانەی بەنزینیان لێ دابەش دەکرێت بریتیین لە: دایک (تایبەت بە خانمان)، بەکرەجۆ ئۆیڵ، ئازادی، مامۆستایان، هەڵەبجە (نزیک فامیلی مۆڵ)، مژدە، شەن، و وێستگەی شارۆ (لە سەر ڕێگای بازگەی سلێمانی بۆ ناحییەی عەربەت).

وێستگە چاوەڕوانکراوەکان: کانی گۆران و پێشەوا (بە ئەگەری زۆرەوە بەنزینیان لێ دەبێت).

وێستگەکانی لەژێر یەکلاکردنەوەدا: کازیوە، دۆڵەڕووتی نموونەیی، چوارچرای نوێ، بەختیار، هەڵەبجەی تانجەرۆ، و هەڵوێست.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوتی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئەگەری کەمیی بەنزین یان هەر گۆڕانکارییەک لە بڕی گەیشتوودا، گۆڕانکاری بەسەر لیستەکەدا دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP