دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حسێن سەردانە نهێنییەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران پشتڕاست دەکاتەوە

هەرێم نیوز
⠀
وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانە نهێنییەکەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بۆ ئێران پشتڕاست دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵەکانی بەغداد بۆ لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینەکانی نێوان تاران و واشنتن بووە.
⠀

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی 11ـی 2026، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ تاران هەوڵێک بووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕۆڵی بەغدادیش وەک نێوەندگیر لە ململانێکانی ناوچەکەدا زۆر گرنگ و ستراتیژییە.
⠀
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی عێراق دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ ئاژانسە ئێرانییەکان ئاشکرایان کرد عەلی زەیدی بە هاوڕێیەتیی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە و بەدەستی بەتاڵ و بێ هیچ دەستکەوتێک بۆ ئەمریکا گەڕاوەتەوە.
⠀
سەردانە کتوپڕەکەی شاندەکەی بەغداد کە نزیکەی هەشت کاتژمێری خایاند و تیایدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان و قالیباف کۆبوونەوە، ڕاستەوخۆ دوای ئەوە هات کە نێردەی ئەمریکا هۆشداریی ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر تاران دابوو و عەلی زەیدیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ داوای کاتی زیاتری بۆ نێوەندگیری کردبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP