دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە فڕۆکە جەنگییەکانی لە بنکەیەکی بەریتانیا کشاندەوە

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە ترسی هەڕەشە و پیلانەکانی ئێران بۆ سەر فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازیی بەریتانیا، واشنتن فەرمانی بە کشاندنەوەی ئەو فڕۆکانە کردووە.

کشاندنەوەی فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکەی ئاسمانی
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ»ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، سوپای ئەمریکا شەوی ڕابردوو دوو فڕۆکەی جەنگی لە بنکەیەکی هێزی ئاسمانیی بەریتانیا کشاندووەتەوە و لەو بنکە ئاسمانییەدا نەیهێشتوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، هۆکاری ئەم بڕیارەی واشنتن بەهۆی هەڕەشە مەترسیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووە بۆ سەر فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەکانی بەریتانیا.

پیلانی ئێرانی بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکە ئەمریکییەکان
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردووشدا ئەمریکا چەندین فڕۆکەی جەنگیی زەبەلاحی لە بنکەی ئاسمانیی «هێرفۆرد» لە بەریتانیا گواستەوە، دوای ئەوەی پیلانێکی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئاشکرا بوو و پۆلیسی بەریتانیا چەند تۆمەتبارێکیشی بەو هۆیەوە لە دەوروبەری بنکە ئاسمانییەکە دەستگیر کرد.

تاوەکو ئێستا ڕوون نییە دووەم بنکەی هێزی ئاسمانیی بەریتانیا کە فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکیی لێ کشێنراوەتەوە کەوتووەتە کوێ، بەڵام چاودێران جەخت دەکەنەوە ئەم هەنگاوە دەرخەری ئەوەیە ئێران تەواوی تواناکانی خۆی چڕ کردووەتەوە و دەیەوێت سنووری پێکدادان و گرژییەکان بەرفراوانتر بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP