دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پارێزگای هەولێر ٥ بڕیاری بەپەلەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی لافاو و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکراوان دەرکرد

هەرێم نیوز

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی لافاوەکەی دوێنێی شاری هەولێر ئەنجام درا و تیایدا پێنج بڕیاری گرنگ و دەستبەجێ بۆ پاککردنەوەی شارەکە و خەمڵاندنی زیانەکان دران.

پێنج بڕیارە بەپەلەکەی پارێزگای هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئاشکرای کرد، بەسەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی لافاوەکە بەڕێوە چووە و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دراون:

١. پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش: بە مەبەستی دەستبەجێ پاککردنەوەی شەقام، کۆڵان و ئەو شوێنانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە قوڕ و لیتە و پاشماوەیان تێدا کۆبووەتەوە.

٢. پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە: بۆ دیاریکردنی هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی لافاوەکە و کەمتەرخەمییە ئەگەرییەکان.

٣. تۆمارکردن و خەمڵاندنی زیانەکان: ڕاسپاردنی بەشی قەیرانەکانی پارێزگا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خەمڵاندن و تۆمارکردنی سەرجەم زەرەر و زیانە مادییەکانی هاووڵاتییان.

٤. پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان: ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و ڕێگاوبانی هەولێر بۆ خاوێنکردنەوەی سەرجەم ڕێگاوبانەکانی دەوروبەر و دەرەوەی شاری هەولێر.

٥. ڕێکخستنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاو: ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری بۆ خاوێنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی کەند، پرد و پۆندەکان تاوەکو ڕێگری لە ئاستەنگی نوێ بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP