دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکە ناوەندییەکان بە نهێنی زێڕ کۆدەکەنەوە؛ کڕینەکان چوار هێندە زیاد بوو

هەرێم نیوز

جووڵەیەکی سەیر و نائاسایی لە بازاڕی زێڕدا بەدی دەکرێت؛ بانکی ناوەندییەکان زێڕ بە چوار هێندەی ئەو خێراییەی کە پێش ساڵی ٢٠٢٢ دەیانکڕی، دەكڕن و تێکڕای کڕینی ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی ٨٥ تۆن لە مانگێکدا، لە بەرامبەر تەنها ١٧ تۆن پێش ساڵی ٢٠٢٢.

بەپێی پێشبینییەکانی «گۆڵدمان ساکس»، لە کاتێکدا کڕینی فەرمیی ڕاگەیەندراو لە مانگی ئابدا ٣٩ تۆن بووە، بەڵام مەزندەکان دەریدەخەن کە کڕینی ڕاستەقینە گەیشتووەتە ٧٩ تۆن؛ ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بانکی ناوەندییەکان یان زێڕ بە شێوەیەکی نهێنی دەكڕن یان تەنها بەشێک لە کڕینەکانیان ئاشکرا دەکەن.

هاوکات لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا، هەندێک لەو بانکانە شوێنی پاشەکەوتکردنی یەدەگی زێڕی خۆیان دەگۆڕن و بە دیاریکراوی دەیهێننە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک ئەوەی لە وڵاتانی وەک هۆڵەندا و فەرەنسادا بینراوە.

هەروەها ڕاپرسییەکی گۆڵدمان ساکس دەریدەخات کە ١٨٪ی بانکی ناوەندییەکان ڕەتکردووەتەوە لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا شوێنی پاشەکەوتکردنی زێڕەکەیان ئاشکرا بکەن.

ئەم هەنگاوە نهێنی و هاوبەشانە بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نین، و بێگومان کاریگەری و تێشکدانەوەی گەورەیان دەبێت نەک تەنها لەسەر بازاڕی زێڕ، بەڵکو لەسەر هەموو سیستەمی مالیی جیهانیش بە گشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP