هەرێم نیوز
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە وڵاتی کوێت بیسترا و بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ).
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی 11ـی 2026، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر گەورە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی کوێت بیسترا؛ سەرچاوە ناوخۆیییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنی هێرشبەرەوە بۆ سەر بنکە و پێگەکانی سەربە هاوپەیمانیی ناتۆ ئەنجام دراوە.
تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی کوێت و فەرماندەییی هێزەکانی ناتۆ هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان یان ناسنامەی ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەکەوەیە بڵاونەکردووەتەوە و بارودۆخی ئەمنی لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشیدایە.