هەرێم نیوز
لە درێژەی پڕۆسەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد (تاپۆ) لە سنووری پارێزگای هەولێر، قۆناغێکی نوێی تاپۆکردن ئەنجام درا و تێیدا ٥١٦ کارتی زەوی کران بە تاپۆ.
تەواوبوونی مامەڵەی زەوییەکانی کەڕتی قەتەوی
بەگوێرەی زانیارییەکانی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەم قۆناغە نوێیەدا مامەڵەی ٥١٦ کارتی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو کراون.
ئەم زەوییانە بەشێکن لە زەوییە کارتەکانی کەڕتی (٢٠ی قەتەوی) کە بە (تیماری ٥٠٠٠)ی نیشتەجێبوون ناسراون.
ئامادەبوونی وێنەی تۆمار
وەزارەتی شارەوانی ئاشکراشی کردووە کە وێنەی تۆماری (تاپۆ)ی تەواوی ئەو کارتانا تەواو بووە و لە ئێستادا بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت.