هەرێم نیوز
نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگادارییەکی ئاراستەی تەواوی دەنگدەران کرد، سەبارەت بە گۆڕین و دەرکردنی کارتی نوێی بایۆمەتریی دەنگدان.
دەرکردنی کارتی نوێ و نوێکردنەوەی کارتەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر بڵاوی کردەوە: "ئەگەر کارتى دەنگدانەکەت کۆنە، ون بووە، یان تێک چووە، ئێستا دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی سەر بە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی گۆڕین و دەرکردنی کارتی نوێی بایۆمەتریی دەنگدەر."
کاتەکانی دەوام و بەڵگەنامە داواکراوەکان
کۆمسیۆن ڕوونی کردووەتەوە کە بنکەکانیان کراوەن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، لە ڕۆژانی یەکشەممەوە تا پێنجشەممە.
هاوکات کۆمسیۆن داوا لە دەنگدەران دەکات لە کاتی سەردانیکردنی بنکەکاندا، ئەم بەڵگەنامە فەرمییانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
کارتی نیشتمانی
کارتی زانیاری
فۆرمی خۆراک