هەرێم نیوز
ئاژانسی تەسسنیی ئێرانی ڕایگەیاند که جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی ئاراستەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کردووە و نامەکە پێیان گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا تاران وەڵامی نەداوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی تەسسنیم بڵاوی کردەوە کە ئێران ڕاستیی گەیشتنی نامەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکای پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە تاران تا ئێستا وەڵامی ئەو پەیامەی نەداوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەی ئاژانسی تەسسنیمدا هاتووە کە ئێران دووپاتی جێبەجێکردنی 7 مەرجەکەی خۆی لەلایەن ئەمریکاوە دەکاتەوە، و ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر بابەتێک ئەو چوارچێوەیە و مەرجە پێشوەختانە تێک بدات، لەلایەن تارانەوە جێگەی قبووڵکردن نابێت.