هەرێم نیوز
⠀
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێران زۆر سەرکەوتوو بووە و لە ئێستاشدا تاران ڕووبەڕووی زەحمەتییەکی زۆر بووەتەوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن بی سی وتی، بۆ یەکەمین جارە لەوەتەی ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووە هیچ بارێکی نەوتی ئەو وڵاتە لە دەریادا نابینرێت.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، کاربەدەستانی ئێران و بەتایبەت بەرپرسانی سوپای پاسداران نیگەرانیی خۆیان لە خراپبوونی دۆخی ئابووری دەردەبڕن و تەنانەت بەشێکیان باس لە ئەگەری داڕمانی ئابووریی وڵاتەکەیان دەکەن.
⠀
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، کە بەهۆی بەردەوامیی فشارەکانی ئەمریکاوە بودجەی تاران کەمیکردووە و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی پاڵپشتییە داراییەکان بۆ گرووپە هاوپەیمانەکانی وەک حووسییەکان و حەماس و حیزبوڵڵا دروست کردووە.