دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئێران: دەستپێشخەرییەکەمان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە کەمتر لە هەفتەیەکدا جێبەجێ دەکرێت

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ تاوتوێکردنی دەستپێشخەریی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی 10ـی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بڵاوییکردەوە، پلانی ٧ ڕۆژەی پێشنیازکراوی ئێران دەتوانرێت لە کەمتر لە هەفتەیەکدا جێبەجێ بکرێت ئەگەر ڕەزامەندیی لایەنەکانی لەسەر بێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم دەستپێشخەرییە ڕێگە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز خۆش دەکات دوای جێبەجێکردنی مەرجەکان، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازەکەی ڕەتکردووەتەوە و ئەمەش واکاردانەوەی قەتەری لێکەوتووەتەوە بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی.

هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە ئاشکرای کرد، کە شاندی قەتەر ڕەشنووسێکی نوێی ئاگربەستیان پێشکەشی ئێران کردووە بە مەبەستی راگرتنی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.

 ئاماژە بەوەش کراوە، کە ڕەشنووسەکە لەسەر بنەمای خشتەیەکی زەمەنیی ٧ ڕۆژە بۆ بنیاتنانی متمانە داڕێژراوە، و چاوەڕوان دەکرێت تاران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی فەرمیی خۆی ڕابگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP