هەرێم نیوز
پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهۆ،، لیستە عەرەبییەکانی تۆمەتبار کرد بە دزینی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئیسرائیل و ڕایگەیاند که سەدان بەڵگە لەسەر بنکە عەرەبییەکان دەخەنە بەرکەوت و دەستی پۆلیس.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، پارتی لیکۆد لە ڕاگەیەنراوێکدا بەپەلە بڵاوی کردەوە که سەدان بەڵگەی دەستکاریکردن و دزینی دەنگەکانیان لە بنکەکانی دەنگدانی عەرەبی تۆمار کردووە و بەڵگەکان ڕادەستی پۆلیس، شاباک (شین بیت) و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەن.
حزبەکەی نەتانیاهۆ جەختی کردەوە که داوا لە دەزگا ئەمنییەکان و لیژنەی هەڵبژاردن دەکەن دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانانە بکەن کە زیانیان بە پاکیی پرۆسەی دەنگدان گەیاندووە، و ئاماژەی بەوەش دا که ئەوەی ڕووی داوە دەستدرێژییەکی مەترسیدار بووە بۆ سەر دیموکراسیی ئیسرائیل و مافی دەنگدانی هاووڵاتییان.