دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

عەباس عێراقچی هۆشداری لە هێرشی ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی غاز دەدات

هەرێم نیوز
⠀
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە هەر سەرکێشییەکی سەربازیی ئیسرائیل لە ناوچەی کەنداو و جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە لەسەر بازاڕە نێودەوڵەتییەکان مایەی نیگەرانیی دابینکەران و بەکارهێنەرانی غازە.
⠀
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی 10ـی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، هەر سەرکێشییەکی ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی عەرەبی دەبێت، وتیشی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ هێشتا سەرچاوەیەکی گەورەی نیگەرانییە بۆ بازاڕەکانی غاز لە جیهاندا.
⠀
ئەم هۆشدارییەی تاران لە کاتێکدایە کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردن لە ئیسرائیل بەردەوامە و ئەنجامە بەراییەکانیش ئاماژە بە نزیکیی دەنگەکانی نێوان بەرەی بێنیامین نەتانیاهوو و ڕکابەرەکانی دەکەن بەبێ یەکلاییبوونەوەیەکی ڕوون بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
⠀
پێشتر نەتانیاهوو ڕایگەیاندبوو کە بەنیازە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کار بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی نێوان واشنتن و تەلئەبیب لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانی پێکدادانی سەربازی زیادیان کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP