دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی چڕ بۆ سەر ئێران دەکات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "وۆڵستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە چەند وڵاتێکی کەنداوی ڕاگەیاندووە پێویستە خۆیان بۆ هەڵمەتێکی سەربازیی چڕ بۆ سەر ئێران دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول ئامادە بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی 10ـی 2026، ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسی و سەربازییەکانەوە بڵاوییکردەوە، واشنتن و تەلئەبیب ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی قورس دژی ئێران دەکەن.

 ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئامانجی سەرەکی لەم ئۆپەراسیۆنە لاوازکردنی تواناکانی تاران و ناچارکردنی ئەو وڵاتەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە.

هاوكات سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگیاندووە کە سوپای ئەمریکا بۆ پتەوکردنی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل، سیستەمی بەرگریی پاتریۆتی پاڵپشتیی ڕەوانەی تەلئەبیب کردووەتەوە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەگەری ڕوودانی هێرشی سەربازی دوای هەڵبژاردنەکان هەڕەشەیەکی جدییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP