دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ململانێی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لەسەر بڕیارەکانی سوپا قوڵتر دەبێتەوە

هەرێم نیوز
⠀
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەرکۆنەی لێدوانەکانی سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆن دەکات سەبارەت بە داواکردن لە فەرماندەکانی سوپا بۆ گوێڕایەڵنەبوون بە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران و بە هەنگاوێکی دژە دیموکراسی ناوی دەبات.

⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، بانگەوازەکەی گادی ئایزنکۆت بۆ ئەفسەرانی باڵای سوپا بەوەی گوێڕایەڵی سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی ئەمنی نەبن لێدوانێکی دژە دیموکراسی و دوور لە واقیعە.
⠀
پێشتر گادی ئایزنکۆت، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سوپاسالاری پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، بێنیامین نەتانیاهوو تەنیا سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەرە و شەرعییەتی جەماوەریی لەدەست داوە.
⠀
ئایزنکۆت داوای لە فەرماندەکانی سوپا کردبوو کە خزمەت بە دەوڵەت بکەن نەک بە سەرۆکوەزیران و لە بەرامبەر هەر ئاڵنگارییەکدا پشتیوانیی بێ مەرجی ئەوانیان هەیە.
⠀
ئەم ململانێ ناوخۆییەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە نەتانیاهوو چەندین جار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کردووە و بەپێی زانیارییەکانیش سوپاسالاری ئێستا دژی ئەو پلانانە وەستاوەتەوە.
⠀
لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بوونی هەر ناکۆکییەکی لە نێوان سوپا و سەرۆکوەزیراندا ڕەتکردەوە و لێدوانەکانی ئایزنکۆتی بە کەمپینێکی درۆ ناوبرد بۆ دروستکردنی درز لەسەر پرسی هێرشکردنە سەر ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP