دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر سعوودیە دەكات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی توندی ئەو هێرشەی کرد کە ڕۆژی شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالد لە ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودیە و ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.

پرسه و سەرەخۆشی بۆ سعوودیە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکایەتیی هەرێم پرسە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی، حوومەت و خەڵکی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە و کەسوكاری قوربانییان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێت.

جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە
سەرۆکایەتیی هەرێم پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعوودیە دووپات دەکاتەوە و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP