دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

سلێمانی؛ دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراکی مانگانە دەکرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەل و خۆراک لە سلێمانی دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراکی مانگانەی بەسەر هاووڵاتییاندا ڕاگەیاند، کە تایبەتە بە بەشەخۆراکی مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٦.

بنکەکانی دابەشکردن و پێکهاتەی سەبەتەی خۆراک
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی دابەشکردنەکە بنکەکانی ژمارە ٢٦١ تا ٢٦٢ لە ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دەگرێتەوە. پێکهاتەی بەشەخۆراکی هەر کەسێک لەم سەبەتەیەدا بریتییە لە:

٣ کیلۆگرام برنج
١ کیلۆگرام شەکر
١ لیتر زەیت
٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە
٥٠٠ گرام نیسک
٥٠٠ گرام لەتکە نۆک

پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە کە دەکاتە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆشداری دراوەتە بریکارەکانی خۆراک لە ناو شار و دەرەوەی شار کە لە کاتی دابەشکردندا ڕەچاوی کوالێتیی ماددەکان بکەن. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هەر ماددەیەک خراپ بوو و بەکەڵکی خواردن نەهات، نابێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت، بەڵکو دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP