دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی بازرگانیی عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە مووچەخۆران: کەس نەکەوێتە تەڵەی ئەکاونتە ساختەکانەوە

هەرێم نیوز

بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI)، کە یەکێکە لە بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی "هەژماری من"، هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی فێڵکردن و هەوڵدان بۆ دزینی پارەی ناو هەژمارە بانکییەکانیان لەلایەن ژمارە و پەیجی ساختەوە.

شێوازی فێڵکردن لە مووچەخۆران
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، چەندان پەیج و ئەکاونتی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە ڕێگەی نامەی واتسئاپەوە، خۆیان وەک کارمەندی بانکەکە دەناسێنن و داوای وێنەی کارتی بانکی و زانیاریی هەستیار لە مووچەخۆران دەکەن، ئەوەش بە بیانووی چالاککردنەوەی کارت، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، یان پێدانی دۆلاری گەشتیاری.

ڕێنوێنییە خۆپارێزییەکان
بانکی بازرگانیی عێراقی دووپاتی کردەوە کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بەو پەیج، نامە و بڵاوکراوە ساختانەوە نییە، و بۆ پاراستنی پارە و مووچەکانیان لە هەر ساختەکارییەک، داوا لە مووچەخۆران دەکات پابەندی دوو ڕێنوێنیی سەرەکی بن:

یەکەم: بەهیچ جۆرێک وێنەی کارتی بانکی و زانیاریی کەسی بۆ هیچ لایەن و ژمارەیەک نەنێرن.
دووەم: بانک لە هیچ بارودۆخێکدا داوای ژمارەی نهێنی (PIN) یان کۆدی دڵنیابوونەوەی یەکجارەکی (OTP) لە کڕیارەکانی ناکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP