دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی ناوەندیی عێراق ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم بازرگانان دەکات

هەرێم نیوز

بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە سەرجەم بازرگانان دەکات بە زووترین کات سەردانی بانکەکانیان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو حەواڵانەی کە وادەکەیان پێش ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بووە.

پێدانەی کارتی تایبەت بە بازرگانیی دەرەکی
لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە کە لایەنی پەیوەندیدار کار دەکات بۆ ڕاگەیاندنی کارتی تایبەت بە بازرگانیی دەرەکی، ئەوەش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بازرگانانی بچووک و ئاسانکاریکردن لە دابینکردنی دارایی پێویست بۆ پرۆسەی هاوردەکردن.

چاودێریی پرۆسە بانکییەکان
بەپێی زانیارییەکان، بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چاودێریی وردی پرۆسە بانکییەکانی پێش و دوای هەموارکردنی نرخی دینار دەکات. ئامانج لەم بانگهێشتنە ئەوەیە کە بازرگانان دڵنیا ببنەوە لەوەی بانکەکان حەواڵەکانیان بۆ جێبەجێ کردوون، چونکە پێشتر بانکی ناوەندی پارەی پێویستی لە ئەژماری بانکەکاندا بۆ ئەو حەواڵانە دابین کردووە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP