دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

سیروان بارزانی: مووچەی پێشمەرگە ناگاتە نیوەی مووچەی سوپای عێراق

هەرێم نیوز

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند مووچەی پێشمەرگە ناگاتە نیوەی مووچەی هاوتاکانیان لە سوپای عێراقدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، نەبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئاڵنگارییەکی گەورەیە لەبەردەم هەرێمی کوردستاندا، کە لە ماوەی جەنگ و ئاڵۆزییەکاندا بەر زیاتر لە هەزار هێرشی مووشەکی و درۆنی کەوتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، جیاوازییەکی زۆر لە نێوان شایستە داراییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە و ئاستی مووچەی پێشمەرگە ناگاتە نیوەی مووچەی هێزەکانی سوپای عێراق، ئەمەش لە کاتێکدا پێشمەرگە ئەرکی پاراستنی هێڵی سنووریی کەرکووک و نەینەوا لە ئەستۆ دەگرێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سیروان بارزانی هۆشداریی دا لە جموجۆڵەکانی داعش لە پردێ و جەختی کردەوە پێویستییان بە کەرەستەی سەربازی و هاوکاریی تەکنیکی بەردەوام هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP