دواین هەواڵ

کوردستان‌

 59 خولەک پێش ئێستا

لە بنەسڵاوە ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو و وەرزی بارانبارین دەستیان پێکرد

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێگری لە دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو، هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوە ئاوییەکان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی فەرمانگەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانی بۆ وەرزی زستان و بارانبارین، سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، دەستیان بە خاوێنکردنەوەی ژێرپرد و ڕێڕەوە ئاوییەکان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ئامانجی ئەم هەڵمەتە ڕێگریکردنە لە کۆبوونەوەی ئاوی زیادەی باران و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە لە وەرزی زستاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP