هەرێم نیوز
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەسەر دۆسیەی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانی لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و ئامادەن بۆ دادگاییکردنێکی ئاشکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی 10ـی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، بە چاودێریی داواکاری گشتی و بە ئاگاداریی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و پێویستە چاوەڕێی دەرئەنجامەکانی ببن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامادەییان هەیە لە دادگاییکردنێکی ئاشکرادا لە بەردەرکی سەرا یاخود لە هەر دادگایەکی بێلایەن ئەنجام بپێورێت، جەختیشی کردەوە کە تەواوی دۆسیەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە وەزارەت پارێزراون بۆ هەر لایەنێک کە بیەوێت ڕاستییەکان بزانێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەیدا، وەزیری دارایی پوختەی ئەو پێنج دۆسیەیەی خستە ڕوو کە بەڕێوەبەرەکە لەسەریان دەستگیرکراوە و ئاماژەی بەوە کرد، دووانیان پەیوەندیدارن بە ساڵانی 2009 و 2010 پێش دەستبەکاربوونی، سێیەمیان لەسەر کرێی هاوتای زەوییەکی 600 مەتر دووجایییە، چوارەمیان لەسەر مامەڵەی هاووڵاتییەکە بە پشتگیریی جێگری بەڕێوەبەر بۆ پۆلیس، و پێنجەمیشیان تایبەتە بە کەیسێکی نێوان ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و شارەوانیی سلێمانی کە لە ساڵی 2025دا دادگا دۆسیەکەی داخستووە.