هەرێم نیوز
لە مانگی ڕابردوودا بە نزیکەی 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە 23 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شەش مووشەک هێرش کراوەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
لەو ژمارەیە، سنووری پارێزگای هەولێر بە 18 درۆن و مووشەکێک کراوەتە ئامانج، هاوکات سنووری پارێزگای سلێمانی بەر چوار درۆن و پێنج مووشەک کەوتووە.
مووشەکێکیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتە خوارەوە.