دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامی توندی تاران بۆ واشنتن؛ بەرمیلێک نەوت ٥٠ دۆلار گرانترە و ئەمریکاش بانگەشەی کۆنترۆڵ کردنی گەروی هورمز دەکات

هێرشێکی توندی کردە سەر بانگەشەکانی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گەرووی هورمز و کێبڕکێی کۆنترۆڵکردنی بازاڕی وزە، بەوەی نرخەکانی بازاڕی جیهانی درۆکانی واشنتن ئاشکرا دەکەن.

قالیباف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕایگەیاند کە دەزگای چەواشەکاریی ئەمریکی بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە تاران هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەر گەرووی هورمزدا نەماوە، بەڵام هاوکات بازاڕی نەوت ڕاستییەکی تەواو پێچەوانە دەسەلمێنێت، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ٣٥ دۆلار بەرزترە لە ئاستەکانی پێش گرژییەکان و ٥٠ دۆلاریش لە سەرووی نرخە واقیعییەکانەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە شێوازێکی تەنزئامێز نووسیویەتی:

"کەواتە یان بازاڕ گێلە کە نەوت بەم نرخە بەرزانە دەکڕێت، یاخود دەزگای چیرۆک‌داڕێژەری ئەمریکی خەریکی نمایشکردنی شانۆگەرییەکی کۆمیدییە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا قالیباف ڕووی دەمی کردووەتە باوەڕپێکەرانی گێڕانەوە ئەمریکییەکە و دەڵێت:

"بۆ ئەوانەش کە بڕوا بە چیرۆکە ئەمریکییەکە دەکەن، لە گەرووی هورمز ئامێرێکی بەخۆڕایی بۆ چاپکردنی دۆلار دروستکراوە؛ فەرموون بڕۆن و چەندتان دەوێت بیبەن!"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP