دواین هەواڵ

کوردستان‌

 54 خولەک پێش ئێستا

کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵان لە سنووری ئاکرێ بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە

هەرێم نیوز

کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵان لە سنووری قەزای ئاکرێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژە بێسەروشوێنە. کەسوکارەکەی ڕایدەگەیەنن، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا لەپڕ دیار نەماوە و تاوەکو ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.

وردەکاریی ڕووداوەکە
بەپێی زانیارییەکان، کچەکە ناوی (شیرین یاسین ئەحمەد)ـە و دانیشتووی گوندی کانی هەنجیرۆکەیە.

مامی شیرین ئاماژە بەوە دەکات، بەمەبەستی بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە گوندی کادانا لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، بەڵام لە ڕۆژی ڕووناک و پێش نیوەڕۆدا، بە شێوەیەکی لەپڕ لە دایک و خێزانەکەی دابڕاوە و ون بووە.

گەڕانی فراوان بۆ دۆزینەوەی
ماوەی سێ ڕۆژ و سێ شەوە سەدان کەس لە کەسوکار، هاووڵاتییانی خۆبەخش و خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا.

سەرەڕای گەڕانێکی فراوان لە شاخ و دۆڵ و ناوچە سەختەکاندا، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە هیچ ئاسەوار و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو کچە دەست نەکەوتووە و نەدۆزراوەتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP