ھەرێم نیوز
هەر چەكدارێكی پەكەكە لە16ی ئۆكتۆبەری 2017وە لە شنگال مانگانە ملیۆنێك و چوارسەد هەزار دیناری وەرگرتووە لەبەرامبەر هەرەشەی شەڕی براكوژی لە پێشمەرگە.
لە16ی ئۆكتۆبەر 2017وە، هێزەكانی بەناو یەكینەی پاراستنی شنگالی پەكەكە، كە "ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال"ی دامەزراند. سەرکردەکانی ئەم ئەنجومەنە (وەکو حسێن حەجی یان خدر ساڵح) بە فەرمی چوونەتە بەغدا و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق کردووە تاوەکو شەرعییەت بە دەسەڵاتی سەربازیی خۆیان لە شنگال بدەن.
بەڵام حكومەتی عێراق رەتی كردەوە، راستەوخۆ لەگەڵ ئەو جۆڕە لە ئیدارە وهێزە مامەڵە بكات، بۆیە لەژێر ناوی گەنجانی ئێزدیی شنگال" ڕێککەوتن دەکات و لەناو لیوایەك بەناوی لیوای 80ی حشدی شەعبی دایان دەمەزرێنێت! ئەمەش هەمان مۆدێلی ئەم جاشەیە، كە زیاتر لە سەرەتای ساڵانی شۆڕشی ئەیلوول ( ١٩٦٠)ەوە گەشەی کرد، کاتێک حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق (بەتایبەت ڕژێمی بەعس) دەستیان کرد بە ڕێکخستن و پڕچەککردنی بەشێک لە خێڵ و گەنجانی کورد لەژێر ناوی "فەوجەکانی بەرگریی نیشتمانی" (الفرسان) كە پێشتر پێدەگوترا جاش.
یەكینەی پاراستنی شنگال یەبەشە ئەوە ئەو ناوەیە" بۆ خۆڵكردنە چاوی خەڵك " لەبنەرەتدا لیوای 80ی حشدی شەعبیە، بۆ هەر سەربازێك كە نزیكەی 2500 بۆ 3000 سەربازی هەیە" بڕی ملیۆنێك 400 هەزار دیناری وەرگرتووە! جیاوازی لەگەڵ چەکدارە نەبەستراوەکان: ئەو بەشە لە چەکدارانەی یەبەشە کە ناویان لە لیستە فەرمییەکانی بەغدادا تۆمار نەکراوە یان وەک کادیری ڕێکخستنی پەکەکە کاردەکەن، مووچەی فەرمی دەوڵەتیان نییە و تەنها هاوکاریی دارایی ناوخۆیی یان بەخێوکردنی مانگانەیان هەیە (کە زۆر کەمترە و لەنێوان 150 بۆ 300 دۆلاردایە) بۆیان دابین دەکرێت.
ئەم مووچەیە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کارتی دارایی (وەک ماستەرکارت یان کی کارت) لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق و دەستەی حەشدی شەعبییەوە خەرج دەکرێت.
ئەم پەیوەندیە چۆن دروست بوو، لەنێوان یەبەشە و حشدی شەعبی" ئالێرەدا چەندین نهێنی ورد لەبارەی ئەو پەیوەندیانە ئاشكرا دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ژمارە 215دا بە ناونیشانی "Winning the Post-ISIS Peace in Iraq’s Sinjar"، بە شێوەیەکی تێروتەسەل باسی پەیوەندی دارایی نێوان یەبەشە و حەشدی شەعبی دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن سەرچاوەی دارایی دەوڵەت وەک کەرستەیەک بەکارهاتووە بۆ یەکخستنی ئەو چەکدارانە لەناو پێکهاتەی حەشدا.
دوای هێرشی داعش لە ئابی 2014 بۆ سەر شنگال و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە، چەکدارانی پەکەکە (یەپەگە و هەپەگە) لە ڕێگەی بەكار هێنانی رۆژئاوای كوردستانەوە هاتنە ناو رێرەوەكانی شنگال دواتر پەکەکە هێزێکی ناوخۆیی لە ئێزدییەکان بەناوى یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) لە ناوچەکە دامەزراند.
دواتر هێزەکانی سەر بە پەکەکە چوونە ناو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی.
لە دوای ساڵی 2015 و بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان و شنگالدا گرت. پەیوەندی نێوان یەبەشە، کە باڵی سەربازی پەکەکەیە لە شنگال لەسەر بنەمای رووبەروو بوونەوەی پێشمەرگە دامەزرا!
هەر لەو بارەیەوە چەندین نهێنی ئاشكرا دەكرێت، بەگوێرەی زانیاریەكان " لەسەروو بەندی 16ی ئۆكتۆبەر" سەبری ئۆک و ڕەزا ئاڵتون، زەمینەی ئەو دیالۆگە بوونە لەگەڵ مهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی " لەبارەی چوونی یەبەشە بۆ ناو لیواكانی حشدی شەعبی! پەکەکە لە ڕێگەی هاوپەیمانە ناوچەیییەکانییەوە (بەتایبەت ئەو لایەنە سیاسی و چەکدارانەی عێراق کە نزیکن لە ئێرانەوە) توانیویەتی لێکتێگەیشتنی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا دروست بکات لە چوارچێوەی پرۆژەی " رێرەوی شیعی لە بەرامبەر هەرێمی كوردستان و بەدیاری كراوی پارتی!
ئەو هێزانەی كە پشگیری لە یەبەشە یان" لیوای 80 میلیشیاكانی حشدی شەعبیان دەكرد " بریتی بوون لە عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدر و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، بزووتنەوەی جوندولئیمام و هاوپەیمانی فەتح.
هۆکاری سەرەکی هاوکاریی ئەم میلیشیایانەی حشدی شەعبی لەو یەبەشە، دژایەتیکردنی هەژموونی هەرێمی کوردستان بوو كە دەیانویست لەریگای گەنجانی ئێزدیی لەژێر گوشاری شەڕی براكوژی هەرێمی كوردستان رابگرن! ئەوە لە لێدوانێكی " قەیس خەزعەلی" ئاشكرا دەكرێت" كە هاوكاریەكانی گەنجانی ئێزدی وەستانەوەیە لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان.
یەكێك لەو رێكەوتنانەی كە ئێران و میلیشیاكان دژی بوون، پەكەكەیان كردە رمی رووبەروو بوونەوەی رێكەوتنەكە" كە لەسەر بنەمایی" گەرانەوەی ئاوارەكانی شنگال و و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە بنیات نرا، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا ، خاڵی رێكەوتنەكە ئەوە بوو هەموو هێزە چەکدارە نایاساییەکان (لە سەروویانەوە پەکەکە و حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی شارەكە، سپاردنی ئاسایشی ناوخۆی شنگال بە پۆلیسی فیدراڵی. بەڵام ئێران بەتووندی دژی وەستایەوە" ئەوەشی لەرێگای ئەو جاش و فرسانی كۆن ئەنجام دا!
بنەمایی دروست بوونی " پەروەردەی یەبەشە" لەسەر پەروەردەی گەلی ئیزدیی سازبووە، واتا لەناو دونیا بینینی یەبەشە و ئۆجەڵاندا" ئەوان گەلێكی سەربەخۆن، كورد نین! ناویشیان لێنراوە گەلی ئێزیدی! پێكهاتەی فكری ئەوانیش دژە سەروەری خواز و نەتەوەخوازەكانی كوردە! قولایەكی فكری زۆریان هەیە دژی كوردستان و هەرێمی كوردستان" بەبەراورد بە داعش" هەرێمی كوردستان دوژمنی سەرەكییانە! هەروەها پێی وایە هەرێمی كوردستان دوژمنی پارچەكردنی خاك و گەلانی عێراقە، لەسەر بنەمایی دابەشكردنی خاكی ئێزدیەكان!
ئەو هێزە زۆر مەترسیدارە هەم جاشە لەچوارچێوەی سیستەمی دەوڵەتی عێراقدا هەم لە رووی فكریەوە لەسەر بنەمایی دوو رەهەندی تاریكتر پەروەردەكراوە، یەكێكیان ئەوان كورد نین، گەلی ئێزدین، هەرێمی كوردستان دوژمنی سەرەكیانە چونكە خاكی ئێزدیەی دابەش دەكات! ئەو رقەی بۆ هەرێمی كوردستان بەگشتی هەیانە، بۆ داعش نیانە، ئەگەر بێتوو تۆ بەراوردی بكەیت لەسەر بنەمایی "جاش" ئەوە ناتوانرێت تەنها ناویان جاش بێت، بەڵكو پەروەردەشیان لەسەر بنەمایی " دژایەتی نەتەوەی خۆیان و كوردستان بیناكراوە كە ناوی لێنراوە كۆمەڵگەی دیموكراتی گەلان!