دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بەهۆی ژەهراویکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی دەستگیر کرد

هەرێم نیوز

لە شاری هەولێر، بەهۆی فرۆشتنی خواردن لەسەر عارەبانەیەکی بێ مۆڵەت و ژەهراویبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان، پۆلیس دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد.

دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان و هۆکاری ڕووداوەکە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێریان کرد، بەهۆی ئەوەی بە خواردن ژەهراوی بووبوون، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد و توند دەستی پێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، دەرکەوت کە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ج. ا) و (ن. ج. ا) لە ڕێگەی دانانی عارەبانەیەکی فرۆشتنی لەفەی شاورمە و ڕۆست لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، هۆکاری ژەهراویبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بوون.

نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و ڕێکاری یاسایی
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکان هیچ مۆڵەتێکی تەندروستی و شارەوانییان نەبووە و سەرلەبەری کارکردنیان قەدەغە بووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتباران ڕاگێراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP